ئەو کۆمپانیا نایاساییانەی گەشتی عومرە ڕێکدەخەن لە عەرعەر ڕێگرییان لێدەکرێت
- کوردستان
- 20 ئاب

بەڕێکەوتنی حاجییانی هەرێمی کوردستان بە ڕێگەی وشکانی. وێنە: محەممەد شوانی - ئاڤا
ئاڤا نیوز
بەگوێرەی ڕێککەوتنی بەڕێوەبەرایەتی حەج و عومرەی کوردستان و دەستەی باڵای حەج و عومرەی عێراق، هەر کۆمپانیایەک بەبێ مۆڵەت گەشت بە عومرەکار بکات لە عەرعەر دەگەڕێنرێتەوە.
وێنە گەورەکە: لیژنەیەک لە وەزارەتی ناوخۆ، داواکاری گشتیی و وەزارەتی ئەوقاف لێکۆڵینەوە لەو کۆمپانیایانە دەکات کە بە نایاسایی حەجخوازیان بە ڤیزای گەشتیاری بردووەتە حەج، تاوەکو ئێستا 91 کۆمپانیا ڕاگیراون و مۆڵەتی گەشتی عومرەیان پێنادرێت.
لێدوانی فەرمی: کاروان ستوونی، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی حەج و عومرەی کوردستان بە ئاڤا نیوزی گوت: "لە کۆی 300 کۆمپانیا گرێبەستی ئەنجامدانی گەشت بۆ 97 کۆمپانیا کراوە، هەر کۆمپانیایەک بەبێ مۆڵەت عومرەکار ببات لە عەرعەر دەگەڕێنرێنەوە و ڕێگەیان پێنادرێت گەشتی سعوودییە بکەن."
هۆکارە زانراوەکان: ڕاگرتنی پێدانی مۆڵەت بەو کۆمپانیانە بۆ ئەوەی دەگەڕێتەوە، ئەمساڵ 30 حاجیی هەرێمی کوردستان لە سعوودیە گیانیان لەدەستداوە، کە 29 حاجییان ئەوانە بوون بە ڤیزای گەشتیاریی و دوور لە ڕێنماییەکانی وەزارەتی ئەوقاف چووبوونە ئەو وڵاتە.
دوایین هەواڵەکان
- کولتوور
- 46 خولەک لەمەوپێش
پاکستان ترەمپ بۆ نۆبڵی ئاشتیی کاندید دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پاکستان ترەمپ بۆ نۆبڵی ئاشتیی کاندید دەکات
46 خولەک لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش
هەموو شتێک لەبارەی وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران؛ دوای بۆردوومانکردن مەترسییان چەندە؟
16 کاتژمێر لەمەوپێش
پیتاندنی یۆرانیۆمی ئێران کەی ئاشکرا کرا؟
17 کاتژمێر لەمەوپێش
یۆرانیۆم چییە، لە چی دروست دەکرێت و بۆچی هێندە دەگمەنە؟
17 کاتژمێر لەمەوپێش
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت
- هەواڵ
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
کێشەی گەڕانەوەی زیاتر لە 13 هەزار کەسی هەرێمی کوردستان چارەسەر کرا
- کوردستان
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
لە سلێمانی تۆمەتبارێک دەستگیر دەکرێت
- هەواڵ
- 18 کاتژمێر لەمەوپێش
دژەتیرۆری عێراق چەند حەشارگەیەکی داعش لە باشووری کەرکووک لەناو دەبات