
ژمارەیەک زیارەتکاری ئێرانی لە دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران - وێنە: سۆشیال میدیا
ئاڤا نیوز
بەگوێرەی دواین ئامار ، زیاتر لە سێ ملیۆن زیارەتکار لەڕێگەی دەروازەکانەوە هاتوونەتە ناوخۆی عێراق، لەو ژمارەیە بەتەنیا لە دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران 85 هەزار زیارەتکار هاتووچۆیان کردووە.
وێنە گەورەکە: ماوەی سێ ساڵە حکومەتی هەرێمی کوردستان لەڕێگەی دوو دەروازەوە خزمەتگوزاری تەندروستی و خواردن و گواستنەوە پێشکەش بە زیارەتکارانی ئێرانی دەکات.
لێدوانی فەرمی: مەسعود باتلی، سەرۆکی لیژنەی پێشوازی لە زیارەتکاران و بەڕێوەبەری دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: تا 22ی مانگی ئاب، 85 هەزار گەشتیار لەڕێگەی دەروازەی حاجی ئۆمەران هاتوونەتە ناو هەرێمی کوردستان و ڕۆیشتوونەتەوە.
لە لایەکی دیکەوە: عەلائەدین ئەلقەیسی گوتەبێژی دەستەی دەروازە سنوورییەکانی عێراق بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: لەڕۆژی دەستپێکی هاتنی زیارەتکاران لە ڕۆژی شەشی ئاب تاوەکو 23ی ئاب، لە 10 دەروازەی سنووری بە حاجی ئۆمەران و باشماغەوە سێ ملیۆن و 367 هەزار و 449 زیارەتکار هاتوون، لە هەمان کاتدا دوو ملیۆن و 221 هەزار و 70 زیارەتکار ڕۆیشتوون.
باكگراوند: هەرێمی كوردستان چوار مەرزی نێودەوڵەتی و حەوت دەروازەی بازرگانی هەیە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا دوو مێرمنداڵ گیانیان لەدەست دا
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا میدیا وردەكاریی شەڕەتەقەكەی ئەمشەوی شێخان بڵاو دەكاتەوە
- تەندروستی
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەو خۆراکانە بناسە کە ئەگەری سستبوونی دڵ و جەڵتەی مێشک کەم دەکەنەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
1 ئەیلوول
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
ئەو تیمەی کنە و پشکنینیان لە ئەشکەوتی شانەدەر دەکرد گەڕانەوە کوردستان
31 ئاب
لە ئاگرکەوتنەوەی ئیلام دارێکی تەمەن هەزار ساڵ سووتاوە
31 ئاب
فستیڤاڵێک بۆ ڕەخساندنی هەلی کار لە هەولێر ڕێکدەخرێت
31 ئاب
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا دوو مێرمنداڵ گیانیان لەدەست دا
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا میدیا وردەكاریی شەڕەتەقەكەی ئەمشەوی شێخان بڵاو دەكاتەوە
- کوردستان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
لەنزیک هۆڵێکی ئاهەنگگێڕان لە شێخان تەقە دەکرێت و کوژراو و بریندار هەیە