
دوو کارمەندی شارەوانی لە کاتی ڕووپێویکردنی پارچە زەوییەک لە سنووری هەولێر
ئاڤا نیوز
لە کۆی نۆ هەزار مامۆستا و فەرمانبەر، نزیکەی پێنج هەزار فەرمانبەری کەرکووک و ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوی ئیدارەی هەرێمی کوردستان فۆرمی وەرگرتنی زەوییان پڕکردووەتەوە.
وێنە گەورەکە: 17 ڕۆژ بۆ گەڕاندنەوەی فۆرمی وەرگرتنی زەوی بۆ وەزارەتی شارەوانی ماوە، 21 هەزار مامۆستا و فەرمانبەر کە مووچە لە حکومەتی هەرێمی کوردستان وەردەگرن شوێنی ئەرکیان لە ناوچەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستانە و نۆ هەزاریان دەکەونە پارێزگای کەرکووک.
لێدوانی فەرمی: کامەران عەلی، بەڕێوەبەری خوێندنی کوردی لە کەرکووک بە ئاڤا نیوزی گوت، "لە کۆی نۆ هەزار فەرمانبەر و مامۆستا، چوار هەزار و 650 کەس فۆرمی وەرگرتنی زەوییان پڕکردووەتەوە، پرۆسەکە بەردەوامە و بەشێکیان تاوەکو ئێستا فۆڕمەکەیان نەگەڕاندووەتەوە".
زانیاریی زیاتر: مامۆستا و فەرمانبەرانی ناوچەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان لە نزیکترین سنووری شارەوانی لە چوار پارێزگاکەی هەرێمی کوردستان زەوییان پێدەدرێت.
باکگراوند: دوای 18 ساڵ لە وەستانی، بەهاری ئەمساڵ سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران بڕیاری دابەشکردنی زەوی بەسەر فەرمانبەران دەرکرد و 200 هەزار فەرمانبەر و خانەنشین لە بڕیارەکە سوودمەند دەبن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 58 خولەک لەمەوپێش
25 کۆچبەری کورد لە لیبیاوە دەگەڕێنرێنەوە هەرێمی کوردستان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
هەفتەی داهاتوو لە عێراق و هەرێمی کوردستان مانگگیران ڕوودەدات
4 کاتژمێر لەمەوپێش
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
1 ئەیلوول
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
ئەو تیمەی کنە و پشکنینیان لە ئەشکەوتی شانەدەر دەکرد گەڕانەوە کوردستان
31 ئاب
لە ئاگرکەوتنەوەی ئیلام دارێکی تەمەن هەزار ساڵ سووتاوە
31 ئاب
- کوردستان
- 58 خولەک لەمەوپێش
25 کۆچبەری کورد لە لیبیاوە دەگەڕێنرێنەوە هەرێمی کوردستان
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
پارتی و یەکێتی هەنگاوەكانی پێكهێنانی كابینەی 10ـی حكومەت خێراتر دەکەن
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
لێدوانی مەسرور بارزانی و قوباد تاڵەبانی لەبارەی شەڕەکەی لالەزار