
لۆگۆی کۆمپانیای کۆڕەک تیلیکۆم
ئاڤا نیوز
دوای ئەوەی دەنگۆی سزادانی کۆمپانیای کۆڕەک تیلیکۆم بە بڕی زیاتر لە یەک ملیار دۆلار بڵاوکرایەوە، کۆڕەک تیلیکۆم لەوبارەیەوە زانیاریی دەخاتە ڕوو.
وێنە گەورەکە: کۆمپانیای ئەجێلێتی کوەیتی و کۆمپانیای ئۆرنج بە 44%ـی پشکەکان هاوبەشی کۆڕەک تیلیکۆم بوون.
زانیاریی بەدەستهاتوو: سەرچاوەیەکی باڵا لە کۆمپانیای کۆڕەک تیلیکۆم بە ئاڤا نیوزی گوت: لەسەرەتای هاوبەشیکردنی کۆمپانیای ئەجێلێتی لەگەڵ ئێمە، بەهۆی پابەند نەبوونی بە مەرجەکان و گوێنەدان بە ئاگەدارکردنەوەکانی حکومەتی عێراق، دەستەی گەیاندن و ڕاگەیاندنی عێراقی بڕیاری هەڵوەشاندنەوەی هاوبەشییەکەی دا.
زانیاریی زیاتر: کۆمپانیای ئەجێلێتی داوایەکی یاسای لە دژی بڕیارەکەی عێراق، لە وۆرڵد بانک ( ICSID )، لە ئەمریکا تۆمار کرد، بەڵام دۆڕاندی.
زانیاریی تایبەت: لەگەڵ هاتنی داعش و دروستبوونی قەیرانی دارایی، کۆمپانیاکانی ئەجێلێتی و ئۆرنج داوا لە سیروان بارزانی خاوەنی کۆڕەک تیلیکۆم دەکەن، 7%ی پشکەکانی دیکەیان پێ بفرۆشێت، بۆ نرخاندنی کۆمپانیاکە ناوبراو داوای هێنانی کۆمپانیایەکی نێودەوڵەتی دەکات، تا لەسەر ئەوبنەمایە پشکەکانیان پێ بفرۆشێت و بەگوێرەی نرخاندنی کۆمپانیا نێودەوڵەتییەکە، کۆڕەک تیلیکۆم بە 110 ملیۆن دۆلار دەنرخێنرێت.
زانیاریی زیاتر: بەگوتەی سەرچاوەکەی کۆڕەک، کۆمپانیای ئەجێلێتی بە پشتبەستن بە دەستکاریکردنی ئەو زانیارییانەی لە ماوەی کارکردنی وەک هاوبەشی کۆڕەک تیلیکۆم بەدەستی هێناوە و بەبیانووی هەبوونی دەستی کۆڕەک لە بڕیاری هەڵوەشاندنەوەی هاوبەشیکردنە، کەیسێکی داواکاری لە دەستەی دادگەری 'هیئە تحکیم' لە دوبەی تۆمار کرد، بۆیە دادگە لە دژی کۆڕەک بڕیاری دەرکرد.
قووڵتر: بڕیاری سزادانی کۆڕەک تیلیکۆم بە بڕی یەک ملیار و 650 ملیۆن دۆلار، کە لەلایەن دادگەکەی دوبەیەوە دەرکراوە، ئێستا لە قۆناغی تێهەڵچوونەوەیە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ڕاپۆرت
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
شەڕی سیخوڕی نێوان ئێران و ئیسرائیل
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
هێرشی مووشەکی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل دەستیپێکرد
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
لە بەشێکی زۆری پارێزگاکانی ئێران ئینتەرنێت دەپچڕێت
- بزنس
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزارەتی دارایی داهاتی مانگی پێنج ڕەوانەی بەغدا دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئێران بۆ یەکەمجار مووشەکێکی نوێ و نهێنیی دژی ئیسرائیل بەکاردەهێنێت
12 کاتژمێر لەمەوپێش
مۆدێلی بەیرووت؛ ستراتیژییەتێکی نوێی سەربازیی ئیسرائیل بەرامبەر ئێران
17 حوزەیران
فۆردۆ؛ ئەو شوێنەی ئێران مووشەکی ئیسرائیل ناتوانێت زیانی پێبگەیێنێت
16 حوزەیران
نەتانیاهۆ ئاشکرای دەکات: مووشەکی ئێران بەر ژووری نووستنەکەم کەوتووە
16 حوزەیران
سەعات حەوت زیاتر لە یەک ملیۆن بینەر
16 حوزەیران
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرجەم حاجیانی هەرێمی کوردستان گەڕانەوە
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆك بارزانی سوپاسی هەڵوێستی سەركردایەتیی ئیمارات دەكات
- کوردستان
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
دوو درۆن لە ناحییەی شەمامک دەکەونە خوارەوە
- هەواڵ
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا بەدواداچوون بۆ هۆکاری نەهاتنەوە فۆڕمی زەوی ژمارەیەک فەرمانبەر دەکات
- هەواڵ
- 17 کاتژمێر لەمەوپێش
کێشەی ئاوی دانیشتووانی گردجووتیار چارەسەر دەکرێت
- کوردستان
- 17 کاتژمێر لەمەوپێش
گەشتیارانی دوورگەی کیش گەڕێنرانەوە