دەزگای چاودێر هەواڵی دەستبەسەرداگرتنی لەلایەن کۆماندۆ پشتڕاست دەکاتەوە
- کوردستان
- 5 ئەیلوول
لۆگۆی دەزگای چاودێر و ژمارەیەک کارمەندی کۆماندۆ لەسەر ئۆتۆمبێلێک
ئاڤا نیوز
دەزگای چاودێر هەواڵی هەڵکوتانە سەریان لەلایەن هێزێکی کۆماندۆی یەکێتی بەفەرمی پشتڕاست دەکاتەوە و ڕایدەگەیێنێت، پاسەوانەکان نێردراونەتەوە و دەست بەسەر تەواوی کەلوپەلەکانیدا گیراوە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: دەزگای چاودێر داخستنی دەزگاکەی پشتڕاستکردەوە و ڕایگەیاند: "کاتژمێر 05:00ی ئێوارەی ئەمڕۆ، هێزێکی کۆماندۆ چوونەتە سەر بارەگای سیاسەتمەدار و ڕۆشنگەر مەلا بەختیار و دەزگای ڕۆشنگەریی چاودێر و بنکەی ڕوناکبیریی گەلاوێژ لە گردی ئەندازیارانی سلێمانی، هێزەکە پاسەوانەکانی دەزگای چاودێریان ئیزنداوە و دەستیان بەسەر تەواوی کەلوپەلی دەزگاکەدا گرتووە".
زانیاریی زیاتر: تۆڕی ناوەندیی ڕۆشنگەریی چاودێر، سەرکۆنەی ئەو کردەوەیە دەکات و ئەم کارە بە پێشهاتێکی مەترسیدار بۆ سەر ئازادی نووسین، ئازادیی بیروڕا و ئازادی ویژدان دادەنێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: دەزگای چاودێر، دەزگایەکی ڕۆشنبیرییە و لەماوەی ڕابردوودا لەڕێگەی چاپکردنی ڕۆژنامە و چالاکی ڕاگەیاندن و ڕۆشنبیری لە پارێزگای سلێمانی کاری کردووە، مەلا بەختیار، بەرپرسی باڵای پێشووی یەکێتی خاوەنداریەتی دەکات.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا دوو مێرمنداڵ گیانیان لەدەست دا
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا میدیا وردەكاریی شەڕەتەقەكەی ئەمشەوی شێخان بڵاو دەكاتەوە
- تەندروستی
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەو خۆراکانە بناسە کە ئەگەری سستبوونی دڵ و جەڵتەی مێشک کەم دەکەنەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
1 ئەیلوول
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
ئەو تیمەی کنە و پشکنینیان لە ئەشکەوتی شانەدەر دەکرد گەڕانەوە کوردستان
31 ئاب
لە ئاگرکەوتنەوەی ئیلام دارێکی تەمەن هەزار ساڵ سووتاوە
31 ئاب
فستیڤاڵێک بۆ ڕەخساندنی هەلی کار لە هەولێر ڕێکدەخرێت
31 ئاب
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا دوو مێرمنداڵ گیانیان لەدەست دا
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا میدیا وردەكاریی شەڕەتەقەكەی ئەمشەوی شێخان بڵاو دەكاتەوە
- کوردستان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
لەنزیک هۆڵێکی ئاهەنگگێڕان لە شێخان تەقە دەکرێت و کوژراو و بریندار هەیە