
دیمەنی باڵەخانەی ناوەندی ڕۆشنگەریی چاودێر لە گەڕەکی ئەندازیارانی سلێمانی دوای دەستبەرداگرتنی لەلایەن هێزێکی کۆماندۆوە داخراوە، وێنە: تایبەت بە ئاڤا
ئاڤا نیوز
دوای ئەوەی بە زەبری هێز دەستی بەسەردا گرت، یەکێتی دەیەوێت باڵەخانەی ناوەندی ڕۆشنبیریی چاودێری مەلا بەختیار بکاتە ناوەندێکی بازرگانی.
چیرۆکی سەرەکی: شەوی 5-9-2024 هێزێكی کۆماندۆی یەکێتی لەناوکاو هەڵیانکوتایە سەر باڵەخانەی دەزگای چاودێر و دەستیان بەسەردا گرت، دوای ئەوە مەلا بەختیار، سەرۆکی دەزگاکە لە پەیامێکی ڤیدیۆییدا ناڕەزایەتی دەربڕی و هەڕەشەی دروستکردنی بەرەیەکی سیاسیی دژ بە یەکێتی دەکات.
نووسراوی فەرمی: بە گوێرەی نووسراوێک کە میدیاکانی سەر بە یەکێتی بڵاویان کردووەتەوە، 03-09-2024 فەرمانگەی خانووبەرەی یەکی سلێمانی خاوەندارییەتی [تاپۆ]ی باڵەخانەی دەزگای ڕۆشنگەری چاودێری گواستووەتەوە سەر مەکتەبی ڕاگەیاندن و هۆشیاریی یەکێتی، لەکاتێکدا خاوەنی دەزگاکە دەڵێت، ئەو باڵەخانەیە موڵكی حکومەتە.
کۆپییەکی ئەو نووسراوەی لە میدیاکانی یەکێتی بڵاوکراوەتەوە گوایە لە ڕۆژی 2-9-2024، خاوەندارییەتی باڵەخانەی چاودێر خراوەتە سەر ناوەندی ڕاگەیاندنی یەکێتییەوە.
"خێر و بێرەکەی بۆ خەزێنەی بەرپرسانی ئەو حیزبە بێت"
ئەوەی پێویستە بیزانیت: دەزگای ڕۆشنگەری چاودێر لە گردی ئەندازیارانی سلێمانییە، دوای ساڵی 1996 بۆ مەکتەبی ڕاگەیاندنی یەکێتی بەکارهێنراوە، دوای ئەوە بووەتە شوێنی دەرچوونی ڕۆژنامەی کوردستانی نوێ، لەم چەند ساڵەی دواییشدا وەک ناوەندێکی ڕۆشنگەری نزیکەی 10 ماڵپەڕ و ڕادیۆ و پلاتفۆڕمی ڕۆشنبیری لەخۆگرتووە، ئەمە جگە لە کتێبخانەیەک بە زیاتر لە 10 هەزار سەرچاوە، لەلایەن مەلا بەختیار بۆ دەزگای چاودێر بەکارهێنراوە، بەڵام دوو ڕۆژە لەلایەن کۆماندۆوە دەستی بەسەردا گیراوە.
زانیاریی تایبەت: کەسێکی نزیکی مەلا بەختیار بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند، "یەکێتی پلانی داناوە ئەو باڵەخانەیە بکات بە بازرگانی، خێر و بێرەکەی بۆ خەزێنەی بەرپرسانی ئەو حیزبە بێت."
"مەلا بەختیار لەناو ڕیزەكانی یەكێتی نەماوە"
مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان سەبارەت بە وەرگرتنەوەی بارەگای دەزگای چاودێر لە ڕاگەیێنراوێکدا ئاماژە بەوە دەدات، "بارەگای دەزگای چاودێر لە سەرەتای دامەزراندیەوە بە پاڵپشتی دارایی یەكێتی كارەكانی کردووە، بەوپێیەی بەڕێز مەلا بەختیار لەناو ڕیزەكانی یەكێتدا نەماوە و ڕوونبووەوە نایەوێت لەژێر چەتری یەكێتیدا بەردەوام بێت، یەكێتی بە مافی ڕەوای خۆی دەزانێت هەوڵی وەرگرتنەوەی بارەگاکە بدات."
لەلایەکی دیکەوە: دامەزراوەی دارایی یەكێتی لە ڕاگەیێنراوێکدا ڕایگەیاند: "بارەگای دامەزراوەی چاودێر موڵكی یەكێتییە و سەرجەم پێداویستییەكانی لەلایەن دامەزراوەی داراییەوە دابینكرابوو, ئێستا لێپرسراوەكەی پەیوەندی بە یەكێتییەوە نەماوە، بۆیە وەرگیراوەتەوە و بەكاردەهێنرێت بۆ راپەڕاندنی ئەركە ڕێكخراوەییەكان و، شوێنەكە تەرخان دەكرێت بۆ دامەزراوەیەكی تر كە خزمەت بە بەرژەوەندیی گشتی و گەشەپێدانی سلێمانی و خەڵكەكەی بكات".
باکگراوند: لەدوای کۆنگرەی چوار و پێنجی یەکێتی، چەندین بەرپرسی باڵا لەنێویاندا دەستەی دامەزرێنەرانی ئەو حیزبە پەراوێزخران و دەسەڵاتەکانی یەکێتی لەلایەن بافڵ تاڵەبانی قۆرخکراوە.
هاوکات لەوکاتەوە دەیان باڵەخانە و شوێنی گشتی کە موڵکی حکومەت بوون لەلایەن یەکێتییەوە یان بۆ پڕۆژەی بازرگانی فرۆشراون، یان بە هاوبەشی لەگەڵ سەرمایەداران پرۆژەی بازرگانییان لەسەر دروست کردوون.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا دوو مێرمنداڵ گیانیان لەدەست دا
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا میدیا وردەكاریی شەڕەتەقەكەی ئەمشەوی شێخان بڵاو دەكاتەوە
- تەندروستی
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەو خۆراکانە بناسە کە ئەگەری سستبوونی دڵ و جەڵتەی مێشک کەم دەکەنەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
1 ئەیلوول
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
ئەو تیمەی کنە و پشکنینیان لە ئەشکەوتی شانەدەر دەکرد گەڕانەوە کوردستان
31 ئاب
لە ئاگرکەوتنەوەی ئیلام دارێکی تەمەن هەزار ساڵ سووتاوە
31 ئاب
فستیڤاڵێک بۆ ڕەخساندنی هەلی کار لە هەولێر ڕێکدەخرێت
31 ئاب
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا دوو مێرمنداڵ گیانیان لەدەست دا
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا میدیا وردەكاریی شەڕەتەقەكەی ئەمشەوی شێخان بڵاو دەكاتەوە
- کوردستان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
لەنزیک هۆڵێکی ئاهەنگگێڕان لە شێخان تەقە دەکرێت و کوژراو و بریندار هەیە