
کارگەی شیرەمەنی زۆم
ئاڤا نیوز
کارگەیەکی شیرەمەنی لە هەرێمی کوردستان، توانیویەتی پلەی یەکەم لەسەر ئاستی عێراق بەدەستبهێنێت، لە ئایندەیەکی نزیکیشدا پلانی هەناردەکردنی بەرهەمەکانی بۆ دەرەوەی وڵات هەیە.
لێدوانی فەرمی: شەهزاد عەزیز عیسا، بەڕێوەبەری کاڕگێڕی کارگەی زۆم بۆ بەرھەمھێنانی شیرەمەنی لە ھەرێمی کوردستان بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: "توانیومانە لە ساڵێکدا پلەی یەکەم لەسەر ئاستی عێراق بەدەست بهێنن و سێ بڕوانامەی نێودەوڵەتیش لە بوارەکانی سەلامەتیی خۆراک و سەلامەتیی پیشەیی و سیستمی بەڕێوەبردنی کوالێتیدا وەربگرین".
زانیاریی زیاتر: لە دووەمین کۆنگرەی نیشتمانی عێراق INTF بە پاڵپشتیی یەکێتی ئەوروپا و بەشداریی 400 کۆمپانیای عێراق، کارگەی زۆم توانیویەتی خەڵاتی باشترین بەرهەم لەسەر ئاستی عێراق بەدەست بهێنێت.
ژمارەکان وا دەڵێن: کارگەکە لە ساڵی 2023 خاوەنی 12 بنکەی کۆکردنەوەی شیر بوو، بەڵام لە ساڵی 2024 ئەم ژمارەیە زیادی کردووە بۆ 26 بنکەی وەرگرتن و پلانی زیادکردنی بنکەکانیش هەیە، هەروەها ساڵی ڕابردوو تەنیا 572 ئاژەڵدار شیریان بۆ کارگەی زۆم هێناوە، بەڵام ئێستا زیاتر لە دوو هەزار جووتیار شیر بۆ کارگەکە دەهێنن.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە ساڵی 2023 بەرزترین ڕێژەی وەرگرتنی شیر لە یەک ڕۆژدا 9 هەزار و 148 کیلۆ بووە، بەڵام ئێستا بەرزترین ڕێژەی وەرگرتن لە یەک ڕۆژدا 39 هەزار و 500 کیلۆ بووە.
باکگراوند: کارگەکە لە ڕێکەوتی 30-05-2023 لە دەڤەری بارزان و گوندی ژاژۆکی سەر بە قەزای مێرگەسۆر کرایەوە و تاوەکو ئێستا هەلی کاری بۆ زیاتر لە 250 ڕەخساندووە، ئەو بەرهەمانەشی لە کارگەکە هەن ئەمانەن: "ماست و ماستاو و پەنیر و قەیماخ و شیر"
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا دوو مێرمنداڵ گیانیان لەدەست دا
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا میدیا وردەكاریی شەڕەتەقەكەی ئەمشەوی شێخان بڵاو دەكاتەوە
- تەندروستی
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەو خۆراکانە بناسە کە ئەگەری سستبوونی دڵ و جەڵتەی مێشک کەم دەکەنەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
1 ئەیلوول
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
ئەو تیمەی کنە و پشکنینیان لە ئەشکەوتی شانەدەر دەکرد گەڕانەوە کوردستان
31 ئاب
لە ئاگرکەوتنەوەی ئیلام دارێکی تەمەن هەزار ساڵ سووتاوە
31 ئاب
فستیڤاڵێک بۆ ڕەخساندنی هەلی کار لە هەولێر ڕێکدەخرێت
31 ئاب
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا دوو مێرمنداڵ گیانیان لەدەست دا
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا میدیا وردەكاریی شەڕەتەقەكەی ئەمشەوی شێخان بڵاو دەكاتەوە
- کوردستان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
لەنزیک هۆڵێکی ئاهەنگگێڕان لە شێخان تەقە دەکرێت و کوژراو و بریندار هەیە