
وەزارەتى خوێندنى باڵاو توێژینەوەى زانستى
ئاڤا نیوز
وەزارەتى خوێندنى باڵاو توێژینەوەى زانستى ڕێنمایی خوێندنى باڵا - دیپلۆمى باڵای یەک ساڵەی پیشەیی بەشێوەی بڕوانامەی هاوبەش بڵاودەکاتەوە.
چیرۆکی سەرەکی: بە ئیمزاى د. ئارام محەممەد قادر وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى، وەزارەتى خوێندنى باڵا ڕێنمایى ژمارە 8ـى ساڵى 2024ـى تایبەت بە خوێندنى باڵا- دیپلۆمى باڵای یەک ساڵەی پیشەیی بەشێوەی بڕوانامەی هاوبەش(Joint Degree) لە زانکۆ حکومییەکانی هەرێمی کوردستان لەگەڵ زانکۆکانی دەرەوەی وڵات بڵاوکردەوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئامانج لە دەرکردنى ئەم ڕێنماییە ڕێکخستن و گەشەپێدانى بازاڕى کارى هەرێمى کوردستان و ئامادەکردنى کادیرى لێهاتووى خاوەن تواناو کارامەیی و بەرپرسیارە بەرامبەر کۆمەڵگە و خاوەن کار و پیشە، لەڕێگەى ئەو ڕێسا و یاسایانەى زەمینەى بەستنەوەى بازاڕى کارى کوردستان بە زانکۆ و پەیمانگەکان و بەدیهێنانى ئامانجە گشتى و تایبەتەکانى خوێندن دەڕەخسێنێت.
زانیاریی زیاتر: دیپلۆمى باڵای یەک ساڵەی پیشەیی بەشێوەی بڕوانامەی هاوبەش(Joint Degree)، ئەم شێوازە خوێندنەیە، کە لەلایەن یەکێک لە زانکۆ حکومییەکانی هەرێمی کوردستان بە هاوبەشی لەگەڵ زانکۆکانی دەرەوەی وڵات دەکرێتەوە و لەلایەن هەردوو لایەنەوە بڕوانامەی هاوبەش بە قوتابییانی دەرچوو دەبەخشرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا دوو مێرمنداڵ گیانیان لەدەست دا
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا میدیا وردەكاریی شەڕەتەقەكەی ئەمشەوی شێخان بڵاو دەكاتەوە
- تەندروستی
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەو خۆراکانە بناسە کە ئەگەری سستبوونی دڵ و جەڵتەی مێشک کەم دەکەنەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
1 ئەیلوول
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
ئەو تیمەی کنە و پشکنینیان لە ئەشکەوتی شانەدەر دەکرد گەڕانەوە کوردستان
31 ئاب
لە ئاگرکەوتنەوەی ئیلام دارێکی تەمەن هەزار ساڵ سووتاوە
31 ئاب
فستیڤاڵێک بۆ ڕەخساندنی هەلی کار لە هەولێر ڕێکدەخرێت
31 ئاب
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا دوو مێرمنداڵ گیانیان لەدەست دا
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا میدیا وردەكاریی شەڕەتەقەكەی ئەمشەوی شێخان بڵاو دەكاتەوە
- کوردستان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
لەنزیک هۆڵێکی ئاهەنگگێڕان لە شێخان تەقە دەکرێت و کوژراو و بریندار هەیە