
دیمەنی کۆبوونەوەی شاخەوان عەبدوڵڵا، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق لەگەڵ ژمارەیەک کەسایەتیی هەڵەبجە، وێنە: پەڕەی فەرمی شاخەوان عەبدوڵڵا
ئاڤا نیوز
لەبارەی بەپارێزگاربوونی هەڵەبجە، جێگری سەرۆكی پەرلەمانی عێراق بەڵێنێک بەکەسایەتییەکانی ئەو شارە دەدات.
چیرۆكی سەرەكی: ژمارەیەک لە كەسایەتییەكانی شاری هەڵەبجە سەردانی بەغدا دەكەن و لەگەڵ شاخەوان عەبدوڵڵا، جێگری سەرۆكی پەرلەمانی عێراق كۆدەبنەوە و پرسی بەپارێزگابوونی هەڵەبجە تاووتوێ دەكەن.
لێدوانی فەرمی: شاخەوان عەبدوڵڵا، ڕایگەیاند: لە دیدارەكەدا ژمارەیەک پەرلەمانتاری فراكسیۆنە كوردستانییەكان ئامادە بوون بەڵێنماندا پرۆسەی بەپارێزگابوونی هەڵەبجە بەكۆتابهێنین.
زانیاریی زیاتر: جێگری سەرۆكی پەرلەمانی عێراق جەختی كردەوە ئێستا پرۆسەی بەپارێزگابوونی هەڵەبجە لە قۆناغی كۆتاییدایە و تەنیا دەنگدانی ماوە.
وێنە گەورەکە: زیاتر لە 10 ساڵە حکومەتی هەرێم بە فەرمی هەڵەبجەی وەک چوارەم پارێزگای هەرێمی کوردستان ناساندووە، لەئاستی عێراقیش تائێستا دەنگدانی کۆتایی لەسەر یاسای بەپارێزگابوونی هەڵەبجە لە پەرلەمان نەکراوە، بۆیەش حکومەتی فیدڕاڵ وەک 19هەمین پارێزگای وڵاتەکەیی مامەڵەی لەگەڵدا ناکات.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا دوو مێرمنداڵ گیانیان لەدەست دا
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا میدیا وردەكاریی شەڕەتەقەكەی ئەمشەوی شێخان بڵاو دەكاتەوە
- تەندروستی
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەو خۆراکانە بناسە کە ئەگەری سستبوونی دڵ و جەڵتەی مێشک کەم دەکەنەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
1 ئەیلوول
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
ئەو تیمەی کنە و پشکنینیان لە ئەشکەوتی شانەدەر دەکرد گەڕانەوە کوردستان
31 ئاب
لە ئاگرکەوتنەوەی ئیلام دارێکی تەمەن هەزار ساڵ سووتاوە
31 ئاب
فستیڤاڵێک بۆ ڕەخساندنی هەلی کار لە هەولێر ڕێکدەخرێت
31 ئاب
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا دوو مێرمنداڵ گیانیان لەدەست دا
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا میدیا وردەكاریی شەڕەتەقەكەی ئەمشەوی شێخان بڵاو دەكاتەوە
- کوردستان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
لەنزیک هۆڵێکی ئاهەنگگێڕان لە شێخان تەقە دەکرێت و کوژراو و بریندار هەیە