
دوکانی یەکێک لە گۆشتفرۆشانی شاری سلێمانی، وێنە: سۆشیاڵ میدیا
ئاڤا نیوز
بەهۆی هاوردەکردنی ئاژەڵی زیندوو لە وڵاتانی دەوروبەرەوە بۆ ناوەوەی هەرێمی کوردستان، کاریگەری کردووەتە سەر دابەزاندنی نرخی گۆشتی سوور لە بازاڕەکاندا.
لێدوانی فەرمی: فیراس سدیق، بەڕێوەبەری سامانی ئاژەڵ لە وەزارەتی کشتوکاڵ بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: بە بڕیاری سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی، ڕێژەی 50٪ باجی گومرگی لەسەر هاوردەکردنی ئاژەڵ کەمکراوەتەوە، کە ئەمەش بۆ ئەوە بووە ڕێگری بکرێت لە بەرزبوونەوەی نرخی گۆشتی سوور، ئێستا لە دەروازە سنوورییەکان هیچ ڕێگریەک نیە بۆ هاوردەکردنی ئاژەڵی تەندروست.
لەلایەکی ترەوە: لقمان قەساب، یەکێکە لە گۆشت فرۆشەکانی هەولێر، بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: کەمکردنەوەی ڕێژەی باجی گومرگی لەسەر هاوردەکردنی ئاژەڵی زیندوو، کاریگەری لەسەر دابەزینی نرخی گۆشتی سوور هەبووە، بەجۆرێک پێشتر نرخی یەک کێلۆ گۆشتی سووری نەرمە لە نێوان 20 هەزار بۆ 22 هەزار دینار بوو، بەڵام ئێستا نرخەکەی لە نێوان 16 هەزار تا 18 هەزار دینارە.
ئەمەش بزانە: پێشتر هەر کیلۆیەک ئاژەڵی گەورەی بە زیندووی هەشت هەزار دینار بوو و ئاژەڵی بچووکیش نرخی 10 هەزار بوو، بەڵام دوای کەمکردنەوەی باجی گومرگی لەسەر هاوردەکردنی ئاژەڵ، ئێستا نرخی ئاژەڵی گەورە بە زیندویی حەوت هەزار دینارە و ئاژەڵی بچووکیش کیلۆی نۆ هەزارە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا دوو مێرمنداڵ گیانیان لەدەست دا
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا میدیا وردەكاریی شەڕەتەقەكەی ئەمشەوی شێخان بڵاو دەكاتەوە
- تەندروستی
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەو خۆراکانە بناسە کە ئەگەری سستبوونی دڵ و جەڵتەی مێشک کەم دەکەنەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
1 ئەیلوول
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
ئەو تیمەی کنە و پشکنینیان لە ئەشکەوتی شانەدەر دەکرد گەڕانەوە کوردستان
31 ئاب
لە ئاگرکەوتنەوەی ئیلام دارێکی تەمەن هەزار ساڵ سووتاوە
31 ئاب
فستیڤاڵێک بۆ ڕەخساندنی هەلی کار لە هەولێر ڕێکدەخرێت
31 ئاب
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا دوو مێرمنداڵ گیانیان لەدەست دا
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا میدیا وردەكاریی شەڕەتەقەكەی ئەمشەوی شێخان بڵاو دەكاتەوە
- کوردستان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
لەنزیک هۆڵێکی ئاهەنگگێڕان لە شێخان تەقە دەکرێت و کوژراو و بریندار هەیە