پەیامێک لە سەرۆکوەزیران بارزانییەوە لەبارەی سەردانی سەرۆککۆماری ئێران
- کوردستان
- 12 ئەیلوول

سەرۆکوەزیران بارزانی لەکارتی پێشوازیکردن لە مەسعود پزیشکیان، وێنە: KRG
ئاڤا نیوز
دوای کۆبوونەوەی شاندی باڵای هەرێمی کوردستان لەگەڵ سەرۆککۆماری ئێران، سەرۆکوەزیران بارزانی لە پەیامێکدا جەخت لە پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان هەولێر و تاران دەکاتەوە.
وێنە گەورەکە: ئەمڕۆ پێنجشەممە مەسعود پزیشکیان، سەرۆککۆماری ئێران لە بەغداوە گەیشتە هەولێر، سەرەتا لەگەڵ شاندێکی باڵای هەرێمی کوردستان بە بەشداریی نێچیرڤان بارزانی و سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی کۆبووەوە، پرسە ئابووری، فەرهەنگی و ئەمنییەکانیان تاوتوێ کرد. دواتر بە جیا لەگەڵ سەرۆک بارزانی کۆبووەوە.
پەیامی فەرمی: سەرۆکوەزیران بارزانی لە پەیامێکدا خۆشحاڵی خۆی بە سەردانی مەسعود پزیشکیان دەربڕی و ڕایگەیاند: "بەردەوام دەبین لە پەرەپێدانی پەیوەندیی دراوسێیەتیمان لەسەر بنەمای ڕێزگرتن لە یەکتر و بەرژەوەندیی هاوبەش".
ئەوەی پێویستە بیزانیت: دوای 45 ڕۆژ لە دەستبەکاربوونی، پزیشکیان یەکەم گەشتی فەرمی بۆ عێراق و هەرێمی کوردستان کرد، ئەمەش پێگە و گرنگیی ئەو دوو شوێنە بۆ ئێران دەردەخات.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا دوو مێرمنداڵ گیانیان لەدەست دا
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا میدیا وردەكاریی شەڕەتەقەكەی ئەمشەوی شێخان بڵاو دەكاتەوە
- تەندروستی
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەو خۆراکانە بناسە کە ئەگەری سستبوونی دڵ و جەڵتەی مێشک کەم دەکەنەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
1 ئەیلوول
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
ئەو تیمەی کنە و پشکنینیان لە ئەشکەوتی شانەدەر دەکرد گەڕانەوە کوردستان
31 ئاب
لە ئاگرکەوتنەوەی ئیلام دارێکی تەمەن هەزار ساڵ سووتاوە
31 ئاب
فستیڤاڵێک بۆ ڕەخساندنی هەلی کار لە هەولێر ڕێکدەخرێت
31 ئاب
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا دوو مێرمنداڵ گیانیان لەدەست دا
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا میدیا وردەكاریی شەڕەتەقەكەی ئەمشەوی شێخان بڵاو دەكاتەوە
- کوردستان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
لەنزیک هۆڵێکی ئاهەنگگێڕان لە شێخان تەقە دەکرێت و کوژراو و بریندار هەیە