
دیمەنێک لە کۆبوونەوەی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی و مامۆستایانی وانەبێژ
ئاڤا نیوز
دوای 18 ڕۆژ وردبینیکردن لە ناوی مامۆستایانی وانەبێژی قوتابخانەکان بۆ ئەوەی بە گرێبەست دابمەزرێن، ئەمڕۆ هەینی کۆتایی بە پڕۆسەی وردبینیکردن هێنرا، بڕیارە ڕۆژی دووشەممە لیستی ناوەکانیان ڕەوانی ئەنجوومەنی وەزیران بکرێت.
وێنە گەورەکە: سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی لەماوەی ڕابردوودا لەگەڵ نوێنەرانی مامۆستایانی وانەبێژان کۆبووەوە و بڕیاری دا لەسەر داهاتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان بکرێنە گرێبەست، کە ژمارەیان نزیکەی 38 هەزار کەسە و و مووچەیان بەمشێوەیە دەبێت: دیبلۆم 400 هەزار دینار: بەکالۆریۆس: 500 هەزار دینار .
لێدوانە فەرمییەکان: د.ئالان حەمەسەعید، وەزیری پەروەدە بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: ئەمڕۆ هەینی پڕۆسەی وردبینی لە ناوی وانەبێژان تەواو بووە و ڕۆژی دووشەممە ڕەوانەی ئەنجوومەنی وەزیران دەکرێت تاوەکو فەرمانی بۆ دەربکرێت.
لەلایەکی دیکەوە: مامۆستا عەلی ڕەئوف، نوێنەری گشتیی مامۆستایانی وانەبێژ بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: "داوا لە مامۆستایانی وانەبێژ دەکەین ئاگاداری مۆبایلەکانیان بن، چونکە پەیوەندییان پێوە دەکرێت بەمەبەستی پشتڕاستکردنەوەی زانیارییەکانیان، لەهەوڵداین بۆ مووچەی مانگی نۆ مووچەیان خەرج بکرێت".
ئەمەش بزانە: هاوکات لەگەڵ دامەزراندنی وانەبێژانی وەزارەتی پەروەردە، بڕیاری دامەزراندن بۆ مامۆستایانی وانەبێژی زانکۆ و پەیمانگەکانیش دەرکراوە کە ژمارەیان نزیکەی دوو هەزار وانەبێژ دەبێت و ئێستا کاری پێویستی بۆ دەکرێت. مووچەی ئەوانیش لەنێوان 500 هەزار بۆ ملیۆنێک و 200 هەزار دینار دەبێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 49 خولەک لەمەوپێش
25 کۆچبەری کورد لە لیبیاوە دەگەڕێنرێنەوە هەرێمی کوردستان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
هەفتەی داهاتوو لە عێراق و هەرێمی کوردستان مانگگیران ڕوودەدات
4 کاتژمێر لەمەوپێش
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
1 ئەیلوول
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
ئەو تیمەی کنە و پشکنینیان لە ئەشکەوتی شانەدەر دەکرد گەڕانەوە کوردستان
31 ئاب
لە ئاگرکەوتنەوەی ئیلام دارێکی تەمەن هەزار ساڵ سووتاوە
31 ئاب
- کوردستان
- 49 خولەک لەمەوپێش
25 کۆچبەری کورد لە لیبیاوە دەگەڕێنرێنەوە هەرێمی کوردستان
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
پارتی و یەکێتی هەنگاوەكانی پێكهێنانی كابینەی 10ـی حكومەت خێراتر دەکەن
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
لێدوانی مەسرور بارزانی و قوباد تاڵەبانی لەبارەی شەڕەکەی لالەزار