
دیمەنی کەرتی هەشتی حەسارۆکی هەولێر کە بەمدواییە لەلایەن حکومەت بڕیاری ئاوەدانکردنەوەی دراوە، وێنە: محەممەد شوانی - ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
وادەی پڕکردنەوە و گەڕاندنەوەی فۆرمی وەرگرتنی زەوی هەفتەیەک درێژدەکرێتەوە، بۆ ئەوەی سەرجەم فەرمانبەران و خانەنشینان پێڕابگەن و هیچ کەسێک مافی نەفەوتێت.
وێنە گەورەکە: ڕۆژی 18-09-2024 دوایین کاتە بۆ گەڕاندنەوەی فۆڕمی وەرگرتنی زەوی، بەڵام تاوەکو ئێستا تەنیا 50%ـی فەرمانبەران و خانەنشینان فۆرمیان بۆ وەزارەتەکانیان گەڕاندووەتەوە، بەشێک لە وەزارەتەکانیش فۆڕمە پڕکراوەکانیان بۆ وەزارەتی شارەوانی نەناردووە.
لێدوانی فەرمی: سەربەست مەولوود، بەڕێوەبەری گشتیی کاروباری یاسایی لە وەزارەتی شارەوانی بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: "ئەگەر تا سبەی سەرجەم ئەو فەرمانبەر و خانەنشینانەی فۆڕمی وەرگرتنیان پڕکردووەتەوە، نەیانتوانی بیگەڕێننەوە ماوەی هەفتەیەک وادەکە درێژدەکرێتەوە."
ئەوەی پێویستە بیزانیت: نزیکەی 40%ـی زەویی لەسەرجەم شارەوانییەکان ئامادەن بۆ دابەشکردن، بەشێک لە زەوییەکان بە هۆکاری ئەوەی ڕەگەزی زەوییەکە پێویستی بە گۆڕانکارییە تاوەکو ئێستا ئامادە نەکراوە، کۆی پرۆسەکە دوو مانگی پێویستە.
باکگراوند: نزیکەی 200 هەزار فەرمانبەر و خانەنشین لە وەرگرتنی زەوی سوودمەند دەبن و هەر کەسێک لە سنووری شوێنی دەوامکردنی 200 مەتری پێدەدرێت، بەگوێری پلانی حکومەتیش پێش کۆتایی ئەمساڵ و دروست لەماوەی 65 ڕۆژی داهاتوودا ئامادەکارییەکان تەواودەبن و دەست بە پرۆسەکە دەکرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 49 خولەک لەمەوپێش
25 کۆچبەری کورد لە لیبیاوە دەگەڕێنرێنەوە هەرێمی کوردستان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
هەفتەی داهاتوو لە عێراق و هەرێمی کوردستان مانگگیران ڕوودەدات
4 کاتژمێر لەمەوپێش
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
1 ئەیلوول
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
ئەو تیمەی کنە و پشکنینیان لە ئەشکەوتی شانەدەر دەکرد گەڕانەوە کوردستان
31 ئاب
لە ئاگرکەوتنەوەی ئیلام دارێکی تەمەن هەزار ساڵ سووتاوە
31 ئاب
- کوردستان
- 49 خولەک لەمەوپێش
25 کۆچبەری کورد لە لیبیاوە دەگەڕێنرێنەوە هەرێمی کوردستان
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
پارتی و یەکێتی هەنگاوەكانی پێكهێنانی كابینەی 10ـی حكومەت خێراتر دەکەن
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
لێدوانی مەسرور بارزانی و قوباد تاڵەبانی لەبارەی شەڕەکەی لالەزار