
دیمەنێک لە حاجیاوا و لۆگۆی یەکێتی و لۆگۆی گۆڕان، گرافیک؛ ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
بەهۆی ناکۆکیی سیاسی لە نێوان یەکێتی و گۆڕان، تاوەکو ئێستا قایمقام بۆ حاجیاوا دانەنراوە و یەکێتی پۆستەکە بە گۆڕان نادات.
وێنە گەورەکە: دوو ساڵ و پێنج مانگە فەرمانی بەقەزابوونی حاجیاوا دەرکراوە، زیاتر لە ساڵێکیشە نووسراوی دەستبەکاربوونی قایمقام بۆ وەزارەتی ناوخۆ نێردراوە و ڕێکارەکان تەواوکراون، بەڵام گرفتی سیاسی لە نێوان یەکێتی و گۆڕان پرۆسەکەی پەکخستووە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ساڵی 2014 دوای هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکان، یەکێتی و گۆڕان ڕێککەوتن دوو ساڵ بە دوو ساڵ سەرجەم پۆستەکانی پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە بەڕێوەببەن، تاوەکو ئێستاش تەنها یەکجار پۆستەکان ئاڵوگۆڕ کراون، پۆستی بەڕێوەبەری ناحیەی حاجیاوا یەکێک بوو لە پۆستەکان و ئێستا لای گۆڕانە، بەمپێیە دەبێت قایمقامیش بۆ گۆڕان بێت.
لێدوانی فەرمی: ئەزوەر جەعفەر، بەڕەێوەبەری ناحیەی حاجیاوا کە لەسەر پشکی گۆڕان پۆستەکەی وەرگرتووە، بە ئاڤا نیوزی گوت: "کارەکانی دانانی قایمقام بۆ حاجیاوە لە ئیدارەی راپەڕین ڕاوەستاوە و نووسراوەکانیش لە وەزارەتی ناوخۆن، کێشەی سەرەکی ئەوەیە من سەر بە گۆڕانم و سەرپەرشتیاری ئیدارەی ڕاپەڕین سەر بە یەکێتییە، بۆیە تا ئێستا نەتوانراوە قایمقامێک بۆ حاجیاوە دابنرێت".
بۆچوونی لایەنی بەرامبەر: هیوا قەرەنی، سەرپەرشتیاری ئیدارەی ڕاپەڕین کە لەسەر پشکی یەکێتی پۆستەکەی وەرگرتووە، بە ئاڤا نیوزی گوت: ساڵی ڕابردوو نووسراومان کردووە بۆ وەزارەتی ناوخۆ و کەسێکمان دیاری کردووە بەوەکالەت وەکو قایمقام دەستبەکار بێت، بەڵام تا ئێستا لە وەزارەت فەرمانی دەرنەچووە، کێشەکە بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە گۆڕان دەیەوێت ئەو پۆستە بۆ خۆی پڕ بکاتەوە، یەکێتیش بە مافی خۆی دەزانێت پۆستەکە بۆ ئەوان بێت، کێشەکە زیاتر سیاسییە".
بۆچی گرنگە: بەقەزابوون کاریگەری لەسەر حاجیاوا دەبێت و لەڕووی ئیدارییەوە پلەیەک بەرزدەبێتەوە، ڕاستەوخۆ پەیوەندی لەگەڵ ئیدارەی سەربەخۆی ڕاپەڕین و پارێزگای سلێمانی دەبێت، بە کارابوونی قایمقامیش کۆمەڵێک فەرمانگە و بەڕێوەبەرایەتی نوێ دەکرێنەوە، ناوچەکە لەڕووی خزمەتگوزاری و بازرگانی دەبووژێتەوە.
باکگراوند: حاجیاوا ساڵی 1999 کراوە بە ناحیە، دوای 23 ساڵ ڕۆژی 21-04-2022 سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی نووسراوی بەقەزابوونی واژۆ کرد.

NA
no position
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا دوو مێرمنداڵ گیانیان لەدەست دا
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا میدیا وردەكاریی شەڕەتەقەكەی ئەمشەوی شێخان بڵاو دەكاتەوە
- تەندروستی
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەو خۆراکانە بناسە کە ئەگەری سستبوونی دڵ و جەڵتەی مێشک کەم دەکەنەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
1 ئەیلوول
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
ئەو تیمەی کنە و پشکنینیان لە ئەشکەوتی شانەدەر دەکرد گەڕانەوە کوردستان
31 ئاب
لە ئاگرکەوتنەوەی ئیلام دارێکی تەمەن هەزار ساڵ سووتاوە
31 ئاب
فستیڤاڵێک بۆ ڕەخساندنی هەلی کار لە هەولێر ڕێکدەخرێت
31 ئاب
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا دوو مێرمنداڵ گیانیان لەدەست دا
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا میدیا وردەكاریی شەڕەتەقەكەی ئەمشەوی شێخان بڵاو دەكاتەوە
- کوردستان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
لەنزیک هۆڵێکی ئاهەنگگێڕان لە شێخان تەقە دەکرێت و کوژراو و بریندار هەیە