پەروەردەی عێراق داوای گواستنەوەی ڕاژەی مامۆستایانی ناوچە کوردستانییەکان دەکات
- کوردستان
- 17 ئەیلوول

وێنەی مامۆستایەک لەگەڵ قوتابییەکانی لەناو پۆڵدا - میدیا عێراقییەکان
ئاڤا نیوز
وەزارەتی پەروەردەی عێراق داوای ڕەزامەندی لە وەزارەتی دارایی عێراق دەکات بۆ گواستنەوەی ڕاژەی ئەو مامۆستایانەی کە مووچەخۆری هەرێمی کوردستانن، بەڵام لەدەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان دەوام دەکەن.
وێنە گەورەکە: حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ماوەی ڕابردوودا لە ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان بەمەبەستی خزمەتگەیاندن بە خەڵکی ئەو ناوچانە لە چەندین سێکتەری جیاوازدا خەڵکی دامەزراندووە و خۆشی مووچەی پێداون، بەشێک لەوان مامۆستان و لە خوێندنگە کوردییەکان دەوامیان کردووە.
نووسراوی فەرمی: وەزیری پەروەردەی عێڕاق لە نووسراوێکدا کە ئاراستەی نووسینگەی وەزیری دارایی عێراقی کردووە، داوای ڕەزامەندی دەکات بۆ گواستنەوەی ڕاژەی ئەو مامۆستایانەی کە مووچەخۆری هەرێمی کوردستانن بۆسەر میلاکی وەزارەتەکەیان، بەبێ ئەوەی پلەی وەزیفی یان مووچەیان بۆ تەرخان بکات.
زانیاریی زیاتر: لە نووسراوەکەدا ئەوەش هاتووە: ناوبەناو ئەو داواکارییەمان پێشکەش کراوە بۆ گواستنەوەی ڕاژەکانیان لەسەر ڕاژەی هەرێمی کوردستان بۆ سەر میلاکی حکومەتی فیدراڵی-وەزارەتی پەروەردە بە ناونیشانی وەزیفی و زانستی. ئێمەش پێویستیمان بەو ڕاژانە هەیە بەهۆی بوونی بۆشایی وەزیفی لە ئەنجامی خانەنشینبوونی فەرمانبەران.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
25 کۆچبەری کورد لە لیبیاوە دەگەڕێنرێنەوە هەرێمی کوردستان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
له ههولێر شهڕی نێوان گوڵفرۆشێك و شۆفێرێك برینداربوونی یهكێكیانی لێكهوتهوه
14 خولەک لەمەوپێش
هەفتەی داهاتوو لە عێراق و هەرێمی کوردستان مانگگیران ڕوودەدات
4 کاتژمێر لەمەوپێش
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
1 ئەیلوول
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
ئەو تیمەی کنە و پشکنینیان لە ئەشکەوتی شانەدەر دەکرد گەڕانەوە کوردستان
31 ئاب
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
25 کۆچبەری کورد لە لیبیاوە دەگەڕێنرێنەوە هەرێمی کوردستان
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
پارتی و یەکێتی هەنگاوەكانی پێكهێنانی كابینەی 10ـی حكومەت خێراتر دەکەن