
وەزارەتی تەندروستی چەند ڕێنماییەک بۆ دەرمانخانەکان بڵاودەکاتەوە، وێنە: ئەرشیف
ئاڤا نیوز
وەزارەتی تەندروستی بە نووسراوی فەرمی جەخت لە قەدەغەكردنی دانانی كانیۆلا و دەرزیلێدان لە دەرمانخانەكان دەكاتەوە، ڕاشیدەگەیێنێت نابێت بێ ڕەچەتەی پزیشك دەرمان بە نەخۆش بدرێت.
وێنە گەورەكە: لە زۆرینەی گەڕەكەكان لە شار و شارۆچكەكانی هەرێمی كوردستان، نۆرینگەی تەندروستی و دەرمانخانە هەن، زۆرینەی دەرمانخانەكان كاری نۆرینگەكانیش دەكەن، كانیۆلا بۆ نەخۆش دادەنێن و دەرزیش لە نەخۆش دەدەن، وەزارەتی تەندروستی ئەمە قەدەغە دەكات.
نووسراوی فەرمی: وەزارەتی تەندروستی نووسراوی فەرمی ئاراستەی سەرجەم لقەكانی سەندیكای دەرمانسازان كردووە، لقەكانی سەندیكاش نووسراوەكەیان بۆ سەرجەم دەرمانخانەكان ناردووە و هەر دەرمانخانەیەك پابەند نەبێت دادەخرێت.
لێدوانی تایبەت: د. ڕەنج محەممەد، سەرۆكی لقی هەولێری سەندیكای دەرمانسازانی كوردستان بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: نابێت لە هیچ دەرمانخانەیەك كانیۆلا دابنرێت و دەرزی لە نەخۆش بدرێت، هەر دەرمانخانەیەك سەرپێچی بكات سەرەتا سێ ڕۆژ دادەخرێت، ئەگەر دووبارەبكرێتەوە هەفتەیەك دادەخرێت، ئەگەر لە سێجار زیاتر سەرپێچی بكات ئەوا دەرمانخانەكە بەیەكجاری دادەخرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 7 خولەک لەمەوپێش
ڕووسیا سیستەمی GPSـی یەکێتی ئەوروپا پەک دەخات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
له ههولێر شهڕی نێوان گوڵفرۆشێك و شۆفێرێك برینداربوونی یهكێكیانی لێكهوتهوه
21 خولەک لەمەوپێش
هەفتەی داهاتوو لە عێراق و هەرێمی کوردستان مانگگیران ڕوودەدات
5 کاتژمێر لەمەوپێش
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
1 ئەیلوول
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
ئەو تیمەی کنە و پشکنینیان لە ئەشکەوتی شانەدەر دەکرد گەڕانەوە کوردستان
31 ئاب
- تەندروستی
- 21 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەو خۆراکانە بناسە کە ئەگەری سستبوونی دڵ و جەڵتەی مێشک کەم دەکەنەوە