ئاڤا نیوز
حکومەتی هەرێمی کوردستان بەمەبەستی خێراکردنی پڕۆسەی دابەشکردنی زەوی ڕێنماییەکی نوێ دەردەکات و گۆڕانکاریی لە پڕۆسەکە دەکات، بۆ ئەوەی هەر چۆنێک بێت پێش کۆتایی ئەمساڵ دەستی پێبکرێت و دوانەکەوێت.
لێدوانی فەرمی: سەربەست مەولوود، بەڕێوەبەری كاروباری یاسایی لە وەزارەتی شارەوانی، زانیاری نوێی بۆ ئاڤا میدیا ئاشکرا کرد و گوتی: گۆڕانکارییەک لە ڕێنمایی دابەشکردنی زەوی کراوە و ڕۆژی یەکشەممە جێبەجێ دەکرێت. ڕێنماییەکە تایبەتە بە وردبینی و لەجیاتی ئەنجوومەنی وەزیران کە کاتی زۆری پێویستە، دەسەڵات بە وەزارەتی شارەوانی دراوە وردبینی بۆ فۆرمەکان بکات، هەر لە وەزارەتیش شوێنی زەوییەکان بۆ فەرمانبەران دیاری دەکرێت".
وێنە گەورەکە: زیاتر لە 200 هەزار فەرمانبەر و خانەنشین لە وەرگرتنی زەوی سوودمەند دەبن و هەر کەسێک لە سنووری شوێنی دەوامکردنی 200 مەتر زەوی پێدەدرێت، تاوەکو ئێستا زیاتر لە 50٪یان فۆرمیان پڕکردووەتەوە، بەشێک لە وەزارەت و دەستەکانیش فۆرمەکانیان بۆ وەزارەتی شارەوانی ناردوون و هەفتەی داهاتوو دەست بە وردبینی دەکرێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە وەزارەتی شارەوانی لیژنەیەکی 20 کەسی بۆ وردبینیکردن لە فۆرمی فەرمانبەران پێکهێنراوە و بە دوو شەفت کار دەکەن بۆ خێراکردنی پڕۆسەکە، ئەگەر پێڕانەگەن و پێویست بکات ژمارەی فەرمانبەرەکان زیاتر دەکرێت.
شێوازی جێبەجێکردن: پرۆسەی وردبینیکردن لە وەزارەتی شارەوانی زیاتر لە دوو مانگی پێویستە، هەر فەرمانگە و دەستە و وەزارەتێک وردبینی تەواوبوو، لیستی پاککراوە بۆ ڕەزامەندیدان لەسەری ڕەوانەی ئەنجوومەنی وەزیران دەکرێت، دواتر دەگەڕێنرێتەوە وەزارەتی شارەوانی و لەوێوە ئاراستەی شارەوانییەکان دەکرێت، بۆ ئەوەی هەر کەسێک پێشتر سوودمەندبووبێت ناوی دەربهێنرێت.
ئەمەش بزانە: سەرجەم شارەوانییەکانیش داتای هاوبەشیان هەیە و ڕێگری لە فێڵکردن دەکرێت، ئەگەر فەرمانبەرێک ئێستا لە هەولێر دەوام بکات و پێشتر لە سلێمانی زەوی وەرگرتبێت، ئاشكرا دەبێت و ناوی دەردەهێنرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 55 خولەک لەمەوپێش
25 کۆچبەری کورد لە لیبیاوە دەگەڕێنرێنەوە هەرێمی کوردستان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
هەفتەی داهاتوو لە عێراق و هەرێمی کوردستان مانگگیران ڕوودەدات
4 کاتژمێر لەمەوپێش
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
1 ئەیلوول
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
ئەو تیمەی کنە و پشکنینیان لە ئەشکەوتی شانەدەر دەکرد گەڕانەوە کوردستان
31 ئاب
لە ئاگرکەوتنەوەی ئیلام دارێکی تەمەن هەزار ساڵ سووتاوە
31 ئاب
- کوردستان
- 55 خولەک لەمەوپێش
25 کۆچبەری کورد لە لیبیاوە دەگەڕێنرێنەوە هەرێمی کوردستان
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
پارتی و یەکێتی هەنگاوەكانی پێكهێنانی كابینەی 10ـی حكومەت خێراتر دەکەن
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
لێدوانی مەسرور بارزانی و قوباد تاڵەبانی لەبارەی شەڕەکەی لالەزار