رەیان کلدانی، سەرۆکی هاوپەیمانیی بابلیوون بارەگای تایبەتی خۆی لە سلێمانی کردەوە
ئاڤا نیوز
ڕەیان کلدانی، ئەمینداری گشتیی هاوپەیمانیی بابلیوون بارەگای حیزبەکەی لە سلێمانی دەکاتەوە، بافڵ تاڵەبانیش باخێک و ڤێلایەکی پێدەدات.
وێنە گەورەکە: بەهۆی نزیکی لە بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، ڕەیان کلدانی، ئەمینداری گشتیی هاوپەیمانیی بابلیوون، لێدوان و هەڵوێستی جیاوازی هەیە لەسەر هەرێمی کوردستان و سلێمانی، لە چاوپێکەوتنێکی ڕۆژنامەوانیشدا دەڵێت: "من هاوسەرۆکی یەکێتیم".
زانیاریی تایبەت: ڕەیان کلدانی کە کریستیانە، حیزبەکەی بەشداری لە هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان دەکات و لە سلێمانی بەربژێری هەیە، یەکێتیش کورسییەکی مسۆگەری خۆی پێشکەش کردووە و بەربژێری خۆی لە بەرژەوەندیی بەربژێری ڕەیان کلدانی کشاندووەتەوە، نەوەک تەنها ئەوەندە، بەڵکو بافڵ تاڵەبانی ئۆفیسی بۆ کردووەتەوە و ڤێلایەک و باخێکی گەورەی پێداوە بۆ مانەوە و پێشوازیکردن لە میوانەکانی.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 33 خولەک لەمەوپێش
لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا دوو مێرمنداڵ گیانیان لەدەست دا
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا میدیا وردەكاریی شەڕەتەقەكەی ئەمشەوی شێخان بڵاو دەكاتەوە
- تەندروستی
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەو خۆراکانە بناسە کە ئەگەری سستبوونی دڵ و جەڵتەی مێشک کەم دەکەنەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
1 ئەیلوول
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
ئەو تیمەی کنە و پشکنینیان لە ئەشکەوتی شانەدەر دەکرد گەڕانەوە کوردستان
31 ئاب
لە ئاگرکەوتنەوەی ئیلام دارێکی تەمەن هەزار ساڵ سووتاوە
31 ئاب
فستیڤاڵێک بۆ ڕەخساندنی هەلی کار لە هەولێر ڕێکدەخرێت
31 ئاب
- کوردستان
- 33 خولەک لەمەوپێش
لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا دوو مێرمنداڵ گیانیان لەدەست دا
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا میدیا وردەكاریی شەڕەتەقەكەی ئەمشەوی شێخان بڵاو دەكاتەوە
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
لەنزیک هۆڵێکی ئاهەنگگێڕان لە شێخان تەقە دەکرێت و کوژراو و بریندار هەیە