باڵەخانەی دادگای سلێمانی دەدرێت بە بەرپرسێکی یەکێتی و دەیکات بە شووقە و بازاڕ
- کوردستان
- 24 ئەیلوول

دیمەنی باڵەخانەی دادگای سلێمانی و لۆگۆ یەکێتی، گرافیک - ئاڤا
ئاڤا نیوز
دوای فرۆشتنی دەیان باڵەخانەی حکومی، یەکێتی باڵەخانەی دادگای سلێمانی تەخت دەکات، زەوییەكەی دەدات بە بەرپرسێک و دەیكات بە یەکەی نیشتەجێبوون و بازاڕ.
وێنە گەورەکە: دوای کۆنگرەی چوار و پێنجی یەکێتی، دەیان باڵەخانە و شوێنی گشتی کە موڵکی حکومەت بوون لەلایەن یەکێتییەوە یان بۆ پڕۆژەی بازرگانی فرۆشراون، یان بە هاوبەشی لەگەڵ سەرمایەداران پرۆژەی بازرگانییان لەسەر دروست کردوون.
دیمەنی باڵەخانەی دادگای سلێمانی
زانیاریی بەدەستهاتوو: بەپێی ئەو زانیارییانەی دەست ئاڤا نیوز كەوتوون، باڵەخانەی دادگای سلێمانی كە دەكەوێتە دەروازەی شارەكە، بەبڕیارێک دراوە بە بازرگانێک كە هاوبەشە لەگەڵ بەرپرسێكی باڵای یەكێتی.
لێدوانی فەرمی: د. كاروان حەمەساڵح، ئابووریناس و چاودێری سیاسی، بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: زەوی دادگای سلێمانی بەخشراوە بە بازرگانێک و دەكرێت بە یەکەی نیشتەجێبوون و بازاڕی هاوچەرخ.
لەلایەكی دیكەوە: ئەو چاودێرە سیاسییە بەدواداچوونی كردووە و ئاشكرای دەكات، باڵەخانەیەکی نوێ بۆ دادگای سلێمانی لە شوێنی وەستانی ئۆتۆمبێلی بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆ لە تاسڵوجە دروست دەكرێتەوە.
قوڵتر: ئاڤا نیوز هەوڵیدا لایەنی بەرامەبەر کە دادگای سلێمانی و وەزارەتی داد بدوێنێت لەبارەی ئەو بابەتەوە، بەڵام کەسیان ئامادە نەبوون قسە بکەن.
ئەوەش بزانە: ئەو شوێنەی بڕیارە دادگای سلێمانی بۆ بگوازرێتەوە ژمارەیەكی زۆر كارگەی شیش و چیمەنتۆی لێیە، بەهۆی نالەباری ژینگەکەی هۆشداریی دەدرێت كە زیانی زۆری بۆ ئەو سەدان كەسە دەبێت كە ڕۆژانە سەردانی دادگاكە دەكەن.
باکگراوند: دادگای سلێمانی دەکەوێتە سەر نزیک یەکتربڕی سەرچنار و شەقامی سەرەکی سلێمانی – کەرکووک، ڕۆژانە سەدان هاونيشتمانى بۆ ڕاییکردنی مامەڵەکانیان سەردانی ئەو دادگایە دەکەن، ڕووبەرەکەشی بە دوو دۆنم دەخەمڵێندرێت.
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 50 خولەک لەمەوپێش
کۆبوونەوە گرنگەکەی ترەمپ لەبارەی جەنگی ئیسرائیل و ئێران تەواو بوو
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئێران بۆ یەکەمجار مووشەکێکی نوێ و نهێنیی دژی ئیسرائیل بەکاردەهێنێت
6 کاتژمێر لەمەوپێش
مۆدێلی بەیرووت؛ ستراتیژییەتێکی نوێی سەربازیی ئیسرائیل بەرامبەر ئێران
22 کاتژمێر لەمەوپێش
فۆردۆ؛ ئەو شوێنەی ئێران مووشەکی ئیسرائیل ناتوانێت زیانی پێبگەیێنێت
23 کاتژمێر لەمەوپێش
نەتانیاهۆ ئاشکرای دەکات: مووشەکی ئێران بەر ژووری نووستنەکەم کەوتووە
16 حوزەیران
سەعات حەوت زیاتر لە یەک ملیۆن بینەر
16 حوزەیران
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆك بارزانی سوپاسی هەڵوێستی سەركردایەتیی ئیمارات دەكات
- کوردستان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
دوو درۆن لە ناحییەی شەمامک دەکەونە خوارەوە
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا بەدواداچوون بۆ هۆکاری نەهاتنەوە فۆڕمی زەوی ژمارەیەک فەرمانبەر دەکات
- هەواڵ
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
کێشەی ئاوی دانیشتووانی گردجووتیار چارەسەر دەکرێت
- کوردستان
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
گەشتیارانی دوورگەی کیش گەڕێنرانەوە
- کوردستان
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
کێشەی جووتیارانی مەخموور دەبردرێتە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران