ئەندامێکی ئەنجوومەنی پارێزگای بەغدا لە حیزبەکەی حەلبووسی لە پۆستەکەی دووردەخرێتەوە
- عێراق
- 26 ئەیلوول

عەممار حەمدانی ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای بەغدا لە حیزبی تەقەدوم، وێنە: INA
ئاڤا نیوز
کێبەرکێی سوننەکان لە ناکۆکی سیاسییەوە بۆ شەڕێکی یاسایی گۆڕاوە، لەو چوارچێوەیەشدا سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگای بەغدا لە پشکی هاوپەیمانی عەزم بەهۆی ئامادەنەبوون لە شەش دانیشتندا، کۆتایی بە ئەندامییەتی ئەندامێکی ئەنجوومەنەکە لە حیزبی تەقەدووم هێنا.
وێنە گەورەکە: بەگوێرەی یاسای ئەنجوومەنی پارێزگاکان ئەگەر ئەندامێکی ئەنجوومەن لە چوار دانیشتنی یەک لەدوای یەک ئامادەنەبێت، یان لە یەک لەسەر چواری دانیشتنەکانی ئەنجوومەن لە چوار مانگدا بەبێ هۆکار ئامادەنەبێت، بەدەستلەکارکێشاوە دادەنرێت.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: عەممار قەیسی، سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگای بەغدا لە نوسراوێکدا ئاماژەی بەوەکردوە بەهۆی ئامادەنەبوونی لە شەش دانیشتن لە چوار مانگدا، بڕیاریداوە بە کۆتاییهێنان بە ئەندامییەتی عەممار حەمدانی ئەندامی ئەنجوومەنەکە لە حیزبی تەقەدومی محەممەد حەلبوسی، سەرۆکی لەکاردوورخراوەی پەرلەمان.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە چەند ڕۆژی ڕابردودا عەممار حەمدانی سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگای بەغدای بە گەندەڵی تۆمەتبارکردبوو و لەو چوارچێوەیەدا واژۆی بۆ لابردنی لەپۆستەکەی، پێشکەش بە جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگای بەغدا کردبوو.
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 8 خولەک لەمەوپێش
لە غەززە لە 24 کاتژمێردا زیاتر لە 100 کەس کوژراون
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
هۆکاری بەرزبوونەوەی نرخی زێڕ ئاشکرا دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
سەرۆکانی چین و ڕووسیا دوای گفتوگۆی ئابووری و سیاسی باس لە تەمەن درێژی و نەمری مرۆڤ دەکەن
13 کاتژمێر لەمەوپێش
له ههولێر شهڕی نێوان گوڵفرۆشێك و شۆفێرێك برینداربوونی یهكێكیانی لێكهوتهوه
15 کاتژمێر لەمەوپێش
هەفتەی داهاتوو لە عێراق و هەرێمی کوردستان مانگگیران ڕوودەدات
20 کاتژمێر لەمەوپێش
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
1 ئەیلوول
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
- عێراق
- 39 خولەک لەمەوپێش
عێراق "بەیانی گومرگی پێشوەخت" بەکاردەخات و داهاتی نانەوتی زیاد دەبێت
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
داعش لە چیای پەلکانە کۆتایی هات
- هەواڵ
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
سوودانی لە عومان ستایشی هەڵوێستەکانی سوڵتان دەکات بۆ پەرەپێدانی سەقامگیری