بریندارەکەی هەولێر: سکاڵا لەسەر شاڵاو کۆسرەت و پاسەوانەکانی تۆمار دەکەم
- کوردستان
- 30 ئەیلوول
ئاڤا نیوز
بریندارەکەی ڕووداوی تەقەکردنەکەی مزگەوتی ڕەشاد موفتی لە هەولێر ڕایدەگەیێنێت، سکاڵا لەسەر شاڵاو کۆسرەت ڕەسووڵ و پاسەوانەکانی تۆمار دەکات.
وێنە گەورەکە: ئەمڕۆ دووشەممە شاڵاو کۆسرەت ڕەسوڵ، سەرۆکی لیستی یەکێتیی بۆ پەرلەمانی کوردستان لە بازنەی هەولێر، لەکاتی بەشداریکردنی لە پرسەیەکدا لە مزگەوتی ڕەشاد موفتی لە شاری هەولێر، دەمەقاڵێ و شەڕ لە نێوان پاسەوانانی شاڵاو کۆسرەت و خاوەنی پرسەکە دروست دەبێت، ڕووداوەکە تەقەی تێدەکەوێت و پاسەوانانی شاڵاو کۆسرەت ڕەسوڵ کەسێک بە گوللە بریندار دەکەن.
لێدوانی فەرمی: محەممەد مەولوود، ئەو کەسەیە کە لە ڕووداوەکە بریندار بووە و بەڕێوەبەری قوتابخانەیەكە لە شاری هەولێر، وردەکاریی ڕووداوەکەی بۆ ئاڤا نیوز ئاشکراکرد، گوتیشی: "سکاڵا لەسەر شاڵاو و پاسەوانەکانی تۆمار دەکەم، ئەوان بە هەڕەمەکی تەقەیان کرد، دەستڕێژی گوللەیان لێ کردووم و برینداریان کردم، ئێستا قاچم شکاوە".
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا دوو مێرمنداڵ گیانیان لەدەست دا
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا میدیا وردەكاریی شەڕەتەقەكەی ئەمشەوی شێخان بڵاو دەكاتەوە
- تەندروستی
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەو خۆراکانە بناسە کە ئەگەری سستبوونی دڵ و جەڵتەی مێشک کەم دەکەنەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
1 ئەیلوول
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
ئەو تیمەی کنە و پشکنینیان لە ئەشکەوتی شانەدەر دەکرد گەڕانەوە کوردستان
31 ئاب
لە ئاگرکەوتنەوەی ئیلام دارێکی تەمەن هەزار ساڵ سووتاوە
31 ئاب
فستیڤاڵێک بۆ ڕەخساندنی هەلی کار لە هەولێر ڕێکدەخرێت
31 ئاب
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا دوو مێرمنداڵ گیانیان لەدەست دا
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا میدیا وردەكاریی شەڕەتەقەكەی ئەمشەوی شێخان بڵاو دەكاتەوە
- کوردستان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
لەنزیک هۆڵێکی ئاهەنگگێڕان لە شێخان تەقە دەکرێت و کوژراو و بریندار هەیە