ئاڤا نیوز
مەسرور بارزانی، جێگری سەرۆکی پارتی لە دهۆکەوە چەند پەیامێکی نوێی لەبارەی هەڵبژاردن ئاراستەی لایەنگرانی حیزبەکەی، خەڵکی کوردستان و لایەنە سیاسییەکان کرد و جەختی کردەوە، هیچ حیزبێک لە بەرنامە و خزمەتگوزاری ناتوانێت ڕکابەری پارتی بێت، هیچ لایەنێک لە ئاستی پارتی نەیتوانیوە بەرنامەکەی وا دابڕێژێت کێبڕکێ لەگەڵ پارتی بکات و، پارتی هەر دروشمێک هەڵبگرێت جێبەجێی دەکات.
چیرۆکی سەرەکی: مەسرور بارزانی، جێگری سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان، ئەمڕۆ شەممە لەگەڵ پیشەوەر و بازرگان و كاسبكارانی پارێزگای دهۆك كۆبووەوە و 48 كاندیدی پارتی لە سنووری بازنەی دهۆك بەفەرمی ناسێنران.
لێدوانی فەرمی: لە سەرەتای قسەکانیدا مەسرور بارزانی ئاماژەی بە گرنگیی هەڵبژاردنی ئەمجارە کرد و ڕایگەیاند: "بە دەنگی خۆتان چارەنووسی وڵاتەكەمان دیاری بكەن و دەنگ بدەنە لیستی پارتی، هەڵبژاردن هەموو كات چارەنووسسازە بۆ هەر كۆمەڵگەیەك، بەڵام ئەمجارە هەم كات هەم ئەنجامی ئەم هەڵبژاردنە بۆ داهاتووی وڵاتەكەمان زۆر گرنگە".
مەسرور بارزانی ڕووی قسەی ئاراستەی سەرجەم خەڵکی کوردستان کرد و گوتی: "زۆر گرنگە هەمووان بچن دەنگ بدەن، ئەوەی دەنگ نەدات دڵنیابن خەڵكێك لەبری ئێوە دەنگ دەدەدات، ئەگەر حەز دەكەن ئەنجامی هەڵبژاردن بەدڵی ئێوە بێت بڕۆن دەنگ بدەن، تەنانەت كەسوكار و دراوسێكانیشتان هان بدەن".
جێگری سەرۆکی پارتی ئاماژەی بەوە کرد پارتی وەك حیزبێكی كوردستانی، هەر كەسێك لە هەر ئایین و نەتەوەیەك بێت لە كوردستان جێی لەنێو پارتی دەبێتەوە، پارتی هەمیشە چەتر بووە بۆ كۆكردنەوەی هەموو دەنگەكانی كوردستان، لەکاتێکدا لایەنی دیکە هەبووە شانازی بەوە دەکەن یەکڕیزی پێکهاتەکان تێکبدەن. جەختیشی کردەوە کە پارتی بەرگری لە هەموو پێکهاتەکان دەکات بەبێ جیاوازی.
لەلایەکی دیکەوە: مەسرور بارزانی ئاماژەی بە دروشمی تووندی لایەنەکان کرد و گوتی: "چ لایەنێک خۆی پێ لە پارتی باشترە، با یەک دەستکەوتی خۆیانمان نیشان بدەن بێ پارتی، تەنیا ئەوکاتە دەستکەوتیان هەبووە کاتێک لەگەڵ پارتی بوونە، پارتی نەبووایە ئەو دەستکەوتەشیان نەدەبوو. هەر شوێنێک پارتی لێ بێت ئارامی و ئاوەدانی لێ بووە، هەر کەسێک نیەتی تێکدانی ئەو دۆخەی هەبێت ناتوانێت. نامانەوێت تێکەڵی ئەو گرفتانە بین کە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ڕوودەدەن، ئێمە بە تەنیا ئەو قەوارەیەمان پاراست، تەنیا پارتی باسی ئارامی و خۆڕاگری دەکات ئەوانی دیکە هەمووی باسی تێکدان دەکەن".
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا دوو مێرمنداڵ گیانیان لەدەست دا
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا میدیا وردەكاریی شەڕەتەقەكەی ئەمشەوی شێخان بڵاو دەكاتەوە
- تەندروستی
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەو خۆراکانە بناسە کە ئەگەری سستبوونی دڵ و جەڵتەی مێشک کەم دەکەنەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
1 ئەیلوول
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
ئەو تیمەی کنە و پشکنینیان لە ئەشکەوتی شانەدەر دەکرد گەڕانەوە کوردستان
31 ئاب
لە ئاگرکەوتنەوەی ئیلام دارێکی تەمەن هەزار ساڵ سووتاوە
31 ئاب
فستیڤاڵێک بۆ ڕەخساندنی هەلی کار لە هەولێر ڕێکدەخرێت
31 ئاب
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا دوو مێرمنداڵ گیانیان لەدەست دا
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا میدیا وردەكاریی شەڕەتەقەكەی ئەمشەوی شێخان بڵاو دەكاتەوە
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
لەنزیک هۆڵێکی ئاهەنگگێڕان لە شێخان تەقە دەکرێت و کوژراو و بریندار هەیە