ئاڤا نیوز بەدواداچوون بۆ چارەنووسی 14 هاونیشتمانی کورد لە توونس دەکات
- کوردستان
- 5 تشرینی یەکەم
ئاڤا نیوز
ماوەی زیاتر لە دوو مانگە چارەنووسی 14 هاونیشتمانی هەرێمی کوردستان لە وڵاتی توونس نادیارە، بەپێی گوتەی کەسوکارەکانیان دوایین جار بەتەلەفۆن پێیان گوتراوە لەلایەن پۆلیسی ئەو وڵاتەوە دەستگیرکراون، ئاڤا نیوزیش زانیویەتی بەمزووانە ئازاد دەکرێن.
چیرۆکی سەرەکی: ڕۆژی 23-7ی ئەمساڵ 14 هاونیشتمانی ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان کە تەمەنیان لە نێوان 16 تا 35 ساڵیدایە، لەدوای تەواوکردنی ڕێکارەکان لەڕێگەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێرەوە سەردانی وڵاتی توونسیان کرد، ڕۆژی 29ی هەمان مانگ لەلایەن پۆلیسی ئەو وڵاتەوە دەستگیرکران.
زانیاریی زیاتر: کەسوکاری بەشێک لە دەستگیرکراوەکان سەردانی بەغدایان کرد، حەسەن، باوکی یەکێک لە دەستگیرکراوەکانە بە ناوی دانیار، دەرچووی ئەمساڵی پۆلی 12یە و ناوی لە کۆلێژی دەرمانسازی گەڕاوەتەوە، خێزانەکەی لەلایەک خەمی گەڕانەوەیەتی و لەلایەکی دیکەش پەرۆشی لەدەستنەدانی خوێندنی ئەمساڵیەتی.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە ناوەڕاستی ئەمساڵ حکومەتی توونس مەرجی وەرگرتنی فیزەی پێشوەختەی بۆ عێراق لابرد، بەدەر لە مەبەستی گەشتیاری دەیان هاووڵاتی دیکەی عێراق و هەرێمی کوردستان سنووری ئەو ووڵاتە بەکاردەهێنن تا بەشێوەیەکی نایاسایی بپەڕنەوە بۆ وڵاتانی ئەوروپا.
زانیاریی تایبەت: بەپێی بەدواداچوونەکانی ئاڤا میدیا، لەدوای تەواوکردنی ماوەی حوکمەکانیان بەمزووانە ئەو 14 هاونیشتمانییە ئازاد دەکرێن. لەماوەی چوار مانگی ڕابردوودا زیاتر لە 100 هاووڵاتی عێراقی بەتۆمەتی جیاواز لە وڵاتی توونس دەستگیکراون، لە ئەگەری بەردەوامبوونی سەرپێچییەکان چاوەڕێ دەکرێت حکومەتی توونس ڕێکارەکانی پێدانی فیزا بە عێراق تووندتر بکات.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا دوو مێرمنداڵ گیانیان لەدەست دا
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا میدیا وردەكاریی شەڕەتەقەكەی ئەمشەوی شێخان بڵاو دەكاتەوە
- تەندروستی
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەو خۆراکانە بناسە کە ئەگەری سستبوونی دڵ و جەڵتەی مێشک کەم دەکەنەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
1 ئەیلوول
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
ئەو تیمەی کنە و پشکنینیان لە ئەشکەوتی شانەدەر دەکرد گەڕانەوە کوردستان
31 ئاب
لە ئاگرکەوتنەوەی ئیلام دارێکی تەمەن هەزار ساڵ سووتاوە
31 ئاب
فستیڤاڵێک بۆ ڕەخساندنی هەلی کار لە هەولێر ڕێکدەخرێت
31 ئاب
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا دوو مێرمنداڵ گیانیان لەدەست دا
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا میدیا وردەكاریی شەڕەتەقەكەی ئەمشەوی شێخان بڵاو دەكاتەوە
- کوردستان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
لەنزیک هۆڵێکی ئاهەنگگێڕان لە شێخان تەقە دەکرێت و کوژراو و بریندار هەیە