
خانەنشینان لەکاتی مامەڵەی بایۆمەتری
ئاڤا نیوز
پێشتر لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیی خانەنشینی هەرێمی کوردستان، سەرجەم خانەنشینان ئاگادار کرابوونەوە لە دوو هەفتەدا دەبێت بایۆمەتری تەواو بکەن، بەپێچەوانەوە مووچەکانیان ڕادەگیرێت، بەڵام "ماوەکە تاوەکو دوای هەڵبژاردن درێژکراوەتەوە".
لێدوانی فەرمی: سەردار ڕواندزی، بەرپرسی یەکێتیی خانەنشینانی کوردستان/ لقی هەولێر، بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: تەنیا دوو هەفتە مۆڵەت بە خانەنشینان درابوو تاوەکو مامەڵەی بایۆمەترییەکانیان تەواو بکەن، بەڵام بەهۆی پرۆسەی هەڵبژاردنەوە وادەکە درێژکرایەوە.
زانیاریی زیاتر: لەسەر خانەنشینان کراوەتە مەرج تاوەکو کۆتایی ساڵی 2024 بایۆمەترییەکانیان دەربکەن، پێویستە مامەڵەکانیان لەوبارەیەوە تەواو کردبێت، بەپێچەوانەوە مووچەکانیان ڕادەگیرێت.
ژمارەکان وا دەڵێن: لە هەرێمی کوردستان 277 هەزار و 500 خانەنشینی مەدەنی و سەربازی و شارستانی هەیە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: دوای هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان، جارێکی دیکە دانووستانی نێوان وەزارەتەکانی دارایی عێراق و هەرێمی کوردستان لەسەر پرسی بایۆمەتری و چۆنیەتی پرۆسەکە دەستپێدەکاتەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا دوو مێرمنداڵ گیانیان لەدەست دا
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا میدیا وردەكاریی شەڕەتەقەكەی ئەمشەوی شێخان بڵاو دەكاتەوە
- تەندروستی
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەو خۆراکانە بناسە کە ئەگەری سستبوونی دڵ و جەڵتەی مێشک کەم دەکەنەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
1 ئەیلوول
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
ئەو تیمەی کنە و پشکنینیان لە ئەشکەوتی شانەدەر دەکرد گەڕانەوە کوردستان
31 ئاب
لە ئاگرکەوتنەوەی ئیلام دارێکی تەمەن هەزار ساڵ سووتاوە
31 ئاب
فستیڤاڵێک بۆ ڕەخساندنی هەلی کار لە هەولێر ڕێکدەخرێت
31 ئاب
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا دوو مێرمنداڵ گیانیان لەدەست دا
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا میدیا وردەكاریی شەڕەتەقەكەی ئەمشەوی شێخان بڵاو دەكاتەوە
- کوردستان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
لەنزیک هۆڵێکی ئاهەنگگێڕان لە شێخان تەقە دەکرێت و کوژراو و بریندار هەیە