
دیمەنێک لە شاری زاخۆ
ئاڤا نیوز
لە چەند ڕۆژی داهاتوودا دەست بە دابەشکردنی زەوی بەسەر فەرمانبەران و خانەنشینان دەکرێت، ئاڤا نیوز زانیویەتی یەکەم شوێن کە پرۆسەکەی لێ دەستپێدەکات ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆیە.
وێنە گەورەکە: وەزارەتی شارەوانی ئەمڕۆ دووشەممە ڕایگەیاند، ئامادەكارییەكانی دابەشكردنی زەوی بەسەر فەرمانبەران خێراتر كراون، لە چەند ڕۆژی داهاتوودا لەو شارەوانییانەی كارە هونەری و كارگێڕییەكان تەواوكراون پرۆسەکە دەستپێدەكات.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە وەزارەتی شارەوانی فۆڕمی فەرمانبەر و خانەنشینانی سنووری ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ جیاکراوەتەوە و لەم ڕۆژانە بۆ شارەوانی ئیدارەکە دەنێردرێنەوە، بە دیاریکراوی لە ڕۆژانی 13 یان 14ی ئەم مانگە دەست بە پرۆسەی دابەشكردنی زەوی دەکرێت.
لێدوانی فەرمی: سەربەست مەولوود، بەڕێوەبەری گشتیی کاروباری یاسایی لە وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار بە ئاڤا نیوزی گوت: "زیاتر لە پێنج هەزار پارچە زەوی تاپۆ لە زاخۆ ئامادەن، بەسەر ئەو فەرمانبەر و خانەشنیانە دابەش دەکرێن کە پێشووتر زەوییان بۆ دەرچووە و بە هۆکاری جیاواز وەریان نەگرتووە."
لەلایەکی دیکەوە: وەزارەتی شارەوانی کار لەسەر ئەوە دەکات لەگەڵ زاخۆ پرۆسەکە لە هەولێر و دهۆکیش دەستپێبکات، ئەگەر تاوەکو ئەو کاتە زەوییەکان ئامادە بوون.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا دوو مێرمنداڵ گیانیان لەدەست دا
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا میدیا وردەكاریی شەڕەتەقەكەی ئەمشەوی شێخان بڵاو دەكاتەوە
- تەندروستی
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەو خۆراکانە بناسە کە ئەگەری سستبوونی دڵ و جەڵتەی مێشک کەم دەکەنەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
1 ئەیلوول
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
ئەو تیمەی کنە و پشکنینیان لە ئەشکەوتی شانەدەر دەکرد گەڕانەوە کوردستان
31 ئاب
لە ئاگرکەوتنەوەی ئیلام دارێکی تەمەن هەزار ساڵ سووتاوە
31 ئاب
فستیڤاڵێک بۆ ڕەخساندنی هەلی کار لە هەولێر ڕێکدەخرێت
31 ئاب
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا دوو مێرمنداڵ گیانیان لەدەست دا
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا میدیا وردەكاریی شەڕەتەقەكەی ئەمشەوی شێخان بڵاو دەكاتەوە
- کوردستان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
لەنزیک هۆڵێکی ئاهەنگگێڕان لە شێخان تەقە دەکرێت و کوژراو و بریندار هەیە