
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی و ئامادەبووان لەکاتی وەستانی خولەکێک بۆ گیانی پاکی شەهیدان
ئاڤا نیوز
بە ئامادەبوونی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی، ڕێوڕەسمی ڕاگەیاندنی پڕۆژەی گەشانەوە بەڕێوەدەچێت. پڕۆژەکە دەستپێشخەری دابینکردنی پاڵپشتی داراییە لەلایەن حکومەتی ھەرێمی کوردستانەوە بۆ بزنسە بچووک و مامناوەندەکان.
وێنە گەورەکە: ساڵێک پێش ئێستا قۆناغی یەکەمی پڕۆژەی گەشانەوە وەک بەشێک لە کارنامەی کابینەی نۆیەمی حکومەت بۆ پاڵپشتی کەرتی تایبەت ڕاگەیێنرا. پرۆژەکە قەرزی بچووک بە قەبارەی 50 بۆ 150 ملیۆن دینار بە خاوەن بزنسەکان دەدات.
ئەوەی ئێستا ڕوودەدات: بە ئامادەبوونی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی، ژمارەیەک لە وەزیرانی حکومەت، سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنان و ژمارەیەک وەبەرهێنەری هەرێمی کوردستان، قۆناغی دووەمی پڕۆژەکە ڕادەگەیێنرێت.
لێدوانی فەرمی: کوێستان محەممەد، وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی بە ئاڤا نیوزی گوت، "تاوەکو ئێستا 25 کەس سوودمەند بوون لە وەرگرتنی قەرزی بچووک، بەگوێرەی قەبارەی بزنسەکەیان 50 ملیۆن دینار بۆ 150 ملیۆن دیناریان وەرگرتووە."
زانیاریی زیاتر: لە قۆناغی یەکەمی پڕۆژەکە 2.5 ملیۆن دۆلار بۆ پرۆژەی گەشانەوە تەرخان کرا، وەک هاندانێک بۆ خاوەن بزنسە بچووک و مامناوەندەکان.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا دوو مێرمنداڵ گیانیان لەدەست دا
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا میدیا وردەكاریی شەڕەتەقەكەی ئەمشەوی شێخان بڵاو دەكاتەوە
- تەندروستی
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەو خۆراکانە بناسە کە ئەگەری سستبوونی دڵ و جەڵتەی مێشک کەم دەکەنەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
1 ئەیلوول
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
ئەو تیمەی کنە و پشکنینیان لە ئەشکەوتی شانەدەر دەکرد گەڕانەوە کوردستان
31 ئاب
لە ئاگرکەوتنەوەی ئیلام دارێکی تەمەن هەزار ساڵ سووتاوە
31 ئاب
فستیڤاڵێک بۆ ڕەخساندنی هەلی کار لە هەولێر ڕێکدەخرێت
31 ئاب
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا دوو مێرمنداڵ گیانیان لەدەست دا
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا میدیا وردەكاریی شەڕەتەقەكەی ئەمشەوی شێخان بڵاو دەكاتەوە
- کوردستان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
لەنزیک هۆڵێکی ئاهەنگگێڕان لە شێخان تەقە دەکرێت و کوژراو و بریندار هەیە