
بینای دادگای فیدراڵی عێراق
ئاڤا نیوز
16ـی ئەم مانگە دادگای کارگێڕیی عێراق لەسەر سکاڵایەکی فراکسیۆنی پارتی لە ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک کۆدەبێتەوە، لە سکاڵاکەدا داوای هەڵوەشاندنەوەی بڕیارەکانی کۆبوونەوەکەی 10ـی ئابی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک دەکرێت.
وێنە گەورەکە: 10ـی ئاب، بە ئامادەبوونی نۆ ئەندام لەکۆی 16 ئەندام، ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک لە هۆتێل ڕەشیدی بەغدا کۆبووەوە و دوای نزیکەی هەشت مانگ لە هەڵبژاردن، پارێزگار و سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووکیان هەڵبژارد.
ئەوەی لەبارەیەوە دەگوترێت: حەسەن مەجید، سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک و شۆخان حەسیب ئەندامی فراکسیۆنی پارتی لە ئەنجوومەنەکە لە سکاڵاکەیاندا ئاماژەیان بەوەکردووە، کۆبوونەوەی 10ـی ئابی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک لەسەر بانگهێشتی سەرۆکی بەتەمەنی ئەنجوومەنەکە نەبووە و ئەوانیش ئاگادار نەکراونەتەوە، بەوهۆیەش لە مافی خۆ کاندیدکردن بۆ پۆستەکانی پارێزگار و سەرۆکی ئەنجوومەن بێبەش کراون.
لەلایەکی دیکەوە: لەسەر ئەو بنەمایە دادگای کارگێڕی عێراق داوایکردووە محەممەد حافز، سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک 16ـی ئەم مانگە لەبەردەم دادگا ئامادە بێت، چونکە لەو ڕۆژەدا سکاڵاکەی فراکسیۆنی پارتی تاوتوێ دەکرێت و بڕیاری لەسەر دەدرێت.
زانیاریی زیاتر: لە سکاڵاکەدا فراکسیۆنی پارتی داوایشیکردووە دادگای کارگێڕیی دەرئەنجامی ئەو کۆبوونەوەیە و کۆی ئەو بڕیارانەی تیایدا دراون هەڵبوەشێنێتەوە، چونکە سکاڵاکار باوەڕی وایە کۆبوونەوەکە پێچەوانەی یاسایە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- ڕاپۆرت
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
شەڕی سیخوڕی نێوان ئێران و ئیسرائیل
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
هێرشی مووشەکی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل دەستیپێکرد
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
لە بەشێکی زۆری پارێزگاکانی ئێران ئینتەرنێت دەپچڕێت
- بزنس
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزارەتی دارایی داهاتی مانگی پێنج ڕەوانەی بەغدا دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئێران بۆ یەکەمجار مووشەکێکی نوێ و نهێنیی دژی ئیسرائیل بەکاردەهێنێت
11 کاتژمێر لەمەوپێش
مۆدێلی بەیرووت؛ ستراتیژییەتێکی نوێی سەربازیی ئیسرائیل بەرامبەر ئێران
17 حوزەیران
فۆردۆ؛ ئەو شوێنەی ئێران مووشەکی ئیسرائیل ناتوانێت زیانی پێبگەیێنێت
16 حوزەیران
نەتانیاهۆ ئاشکرای دەکات: مووشەکی ئێران بەر ژووری نووستنەکەم کەوتووە
16 حوزەیران
سەعات حەوت زیاتر لە یەک ملیۆن بینەر
16 حوزەیران
- عێراق
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
پەرلەمانی عێراق بەکارهێنانی ئاسمانی وڵات بۆ هێرشکردنە سەر ئێران ڕەتدەکاتەوە
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆککۆماری عێراق داوای کڕینی سیستمی بەرگری ئاسمانی بۆ پاراستنی عێراق دەکات
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
گەشتی تایبەت بۆ گەڕاندنەوەی عێراقییەکان لە دەرەوەی وڵات دەستپێدەکات
- هەواڵ
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕاوێژکارێکی سوودانی: هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لە وادەی خۆیدا دەکرێت
- عێراق
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
هەموو ڕێگاکانی ناوچەی سەوزی بەغدا دەکرێنەوە