
ئامادەبوونی نێچیرڤان بارزانی و مەسرور بارزانی لە کەرنەڤاڵی جەماوەری پارتی لە دهۆک ، وێنە: ئاڤا
ئاڤا نیوز
یەکێک لە گەورەترین کەرنەڤاڵەکانی لیستی 190ی پارتی دیموکراتی کوردستان بە بەشداریی نزیکەی 60 هەزار کەس لە یاریگای نێودەوڵەتی دهۆک ڕێکخرا.
چیرۆکی سەرەکی: نێچیرڤان بارزانی و مەسرور بارزانی، جێگرانی سەرۆکی پارتی، دەست لەناو دەست و تەنانەت بە یەک شێوازازی جلوبەرگ لە کەرنەڤاڵەکەدا بەشداربوون، کەرنەڤاڵەکە تەواو جیاواز بوو، چونکە یەکەمجار بوو لەماوەی هەڵمەتی بانگەشەی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان هەردوو جێگرانی سەرۆک پێکەوە بەشداری تێدا بکەن.
ژمارەکان وادەڵێن: نزیکەی شەست هەزار کەس سێ کاتژمێر پێش دەستپێکی کەرنەڤاڵەکە، ستەیج و ناو گۆڕەپانی یاریگای دهۆکیان تەنیبوو، هەمووان چاوەڕێ بوون گوێ لە پەیامی پێکەوەیی نێچیرڤان بارزانی و مەسرور بارزانی بگرن.
زانیاریی زیاتر: دوای ماوەیەک چاوەڕوانی، هەردوو جێگران پێکەوە و بە یەک پەیام، تەنانەت بە یەک شێوازی دەرکەوتن و خۆگۆڕین هاتنە سەر ستەیج و سڵاویان کرد، دەیان هەزار ئامادەبوویان خرۆشاند. نێچیرڤان بارزانی وتی، لەگەڵ برای خۆم کاک مەسرور و سەرکردایەتی هاتووین پەیامی ڕێبازی بارزانی نوێ بکەینەوە.
لێدوانی فەرمی: نێچیرڤان بارزانی لە وتارەکەیدا ستایشی ڕۆڵی مەسرور بارزانی کرد لە سەرکردایەتیکردنی کابینەی نۆیەم و سەرکەوتنی، باسی لە دیدگای مەسرور بارزانیش وەک سەرۆکوەزیران بۆ چوار ساڵی ئایندە کرد و گوتی، دیدگاکەی دیدگای خۆشگوزەرانی و ئاوەدانییە.
لەلایەکی دیکەوە: مەسرور بارزانی لە دەستپێکی وتارەکەیدا بە هەمان ڕۆحیەتی برایانە سوپاسی نێچیرڤان بارزانی کرد و هیوای مانەوە و سەلامەتی بۆ خواست. لە وتارەکەشیدا جارێکی دیکە پەیامی دایەوە ئەوانەی دەڵێن دەیڕووخێنین، سێ جار لەسەر یەک و بە دەنگێکی دلێر گوتی: نەشێن و ناتوانن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا دوو مێرمنداڵ گیانیان لەدەست دا
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا میدیا وردەكاریی شەڕەتەقەكەی ئەمشەوی شێخان بڵاو دەكاتەوە
- تەندروستی
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەو خۆراکانە بناسە کە ئەگەری سستبوونی دڵ و جەڵتەی مێشک کەم دەکەنەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
1 ئەیلوول
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
ئەو تیمەی کنە و پشکنینیان لە ئەشکەوتی شانەدەر دەکرد گەڕانەوە کوردستان
31 ئاب
لە ئاگرکەوتنەوەی ئیلام دارێکی تەمەن هەزار ساڵ سووتاوە
31 ئاب
فستیڤاڵێک بۆ ڕەخساندنی هەلی کار لە هەولێر ڕێکدەخرێت
31 ئاب
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا دوو مێرمنداڵ گیانیان لەدەست دا
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا میدیا وردەكاریی شەڕەتەقەكەی ئەمشەوی شێخان بڵاو دەكاتەوە
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
لەنزیک هۆڵێکی ئاهەنگگێڕان لە شێخان تەقە دەکرێت و کوژراو و بریندار هەیە