تاران هەوڵە دیپلۆماسییەکانی بۆ هێورکردنەوەی دۆخی ناوچەکە چڕدەکاتەوە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 13 تشرینی یەکەم
ئاڤا نیوز
شەڕی نێوان سوپای ئیسرائیل و گرووپە چەکدارەکانی سەر بە ئێران تا دێت زیاتر پەرە دەسێنێت و ناوچەکە لە لێواری شەڕێکی بەرفراونە، ئێران بۆ ڕزگارکردنی ناوچەکە لە ڕووبەڕووبوونەوەیەکی سەربازیی مەترسیدار، هەوڵەکانی خۆی لەگەڵ وڵاتانی ناوچەکە چڕکردووەتەوە.
لێدوانی فەرمی: هەفتەی ڕابردوو عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران گەیشتە بەیرووت، دوای دیداری لەگەڵ بەرپرسانی ئەو وڵاتە ڕایگەیاند: تاران پشتیوانیی لە هەوڵەکانی ئاگربەست لە لوبنان دەکات، ڕۆژی دواتریش عێراقچی بە سەردانێک گەیشتە دیمەشق.
زانیاریی زیاتر: دوای گەشتەکەی بۆ بەیرووت و دیمەشق، وەزیری دەرەوەی ئێران سەردانی سعودیەی کرد و لەگەڵ بەرپرسانی ئەو وڵاتە تاوتوێی کێشەکانی ناوچەکەیان کرد.
کاریگەری و لێکەوتەکان: تاران باش دەزانێت کە ڕیاز بەهۆی پەیوەندییە بەهێزەکانی لەگەڵ وڵاتە ناوچەیی و نێودەوڵەتییەکان، دەتوانێت ڕۆڵێکی گرنگ ببینێت لە هێورکردنەوەی بارودۆخەکە و ڕێگرتن لە فراوانبوونی ململانێکان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 13 خولەک لەمەوپێش
لە یادی مەولوودا، دزی لە مەزارێکی باشووری عێراق دەکرێت
- کولتوور
- 26 خولەک لەمەوپێش
فیلمی "رسالە" یەکەم فیلمی تایبەتە بە هاتنی ئایینی ئیسلام
- کولتوور
- 45 خولەک لەمەوپێش
هەفتەی دایناسۆری شێت لە مۆزەخانەی شەنگەهای ڕاگەیەندرا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئاڤا بەدواداچوون بۆ فرۆشتنی گۆشتی خراپبوو لە بازاڕی بەلەدییەکەی سلێمانی دەکات
18 خولەک لەمەوپێش
هەفتەی دایناسۆری شێت لە مۆزەخانەی شەنگەهای ڕاگەیەندرا
45 خولەک لەمەوپێش
ئاڤا میدیا سپۆنسەری میدیایی گەورەترین مەولوودی هەولێر دەكات
57 خولەک لەمەوپێش
وەسیەتێکی سەیر؛ ملیاردێرێکی بەڕازیلی تەواوی سامانەکەی دەبەخشێتە نەیمار دا سێلڤا
5 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆکانی چین و ڕووسیا دوای گفتوگۆی ئابووری و سیاسی باس لە تەمەن درێژی و نەمری مرۆڤ دەکەن
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
سەبارەت بە گرژیەکانی ناوخۆ و ناوچەکە ئەردۆغان و باخچەلی کۆدەبنەوە
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
لە غەززە لە 24 کاتژمێردا زیاتر لە 100 کەس کوژراون