زیاتر لە 21 هەزار پارچە زەوی لە سنووری هەولێر و دهۆک ئامادەن بۆ دابەشکردن
- کوردستان
- 15 تشرینی یەکەم

ژمارەیەک لەو زەوییانەی ئامادەکراون بۆ دابەشکردن، وێنە: محەمەد شوانی
ئاڤا نیوز
پڕۆسەی دابەشکردنی زەوی دەستپێدەکات، لە زاخۆ ڕەزامەندی لەسەر ناو و پارچە زەوییەکان دراوە لە ماوەی دوو ڕۆژدا تیر و پشک بۆ دابەشکردنیان دەکرێت.
وێنە گەورەکە: لە قۆناغی یەکەمدا پێنج هەزار پارچە زەوی بە تاپۆوە ئامادەن بۆ دابەشکردن، بۆ قۆناغی دووەم سێ هەزار و 500 دۆنم ئامادەکراوە و ناوی 12 هەزار فەرمانبەر گەڕاوەتەوە بۆ ئەوەی ناویان بچێتە نێو تیر و پشک.
لێدوانی فەرمی: یونس محەممەد، سەرۆکی شارەوانی زاخۆ بە ئاڤا نیوزی گوت، "لە ماوەی 48 کاتژمێری داهاتوو پڕۆسەی تیر و پشک بۆ دابەشکردنی زەوی دەکرێت و ماوەی هەفتەیەک دەخایەنێت".
لەلایەکی دیکەوە: سەربەست مەولوود، بەڕێوەبەری گشتیی کاروباری یاسایی لە وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: "نۆ هەزار پارچە زەوی لەهەولێر و هەشت هەزار و 200 پارچە زەوی لە دهۆک ئامادەن، دوای وردبینییەکی دیکە بۆ ناوەکان لیستەکە دەگەڕێنرێتەوە شارەوانییەکان بۆ ئەوەی تیروپشک بۆ دابەشکردنیان بکرێت".
ئەوەی پێویستە بیزانیت: دوای 18 ساڵ ڕاگرتنی دابەشکردنی زەوی بەسەر فەرمانبەران، سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی هەفتەی ڕابردوو بڕیاری دا دەست بە پرۆسە بکرێتەوە، 200 هەزار فەرمانبەر و خانەنشین سوودمەند دەبن و هەر یەکەی 200 مەتر زەوی لە سنووری کارکردنی پێدەدرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا دوو مێرمنداڵ گیانیان لەدەست دا
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا میدیا وردەكاریی شەڕەتەقەكەی ئەمشەوی شێخان بڵاو دەكاتەوە
- تەندروستی
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەو خۆراکانە بناسە کە ئەگەری سستبوونی دڵ و جەڵتەی مێشک کەم دەکەنەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
1 ئەیلوول
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
ئەو تیمەی کنە و پشکنینیان لە ئەشکەوتی شانەدەر دەکرد گەڕانەوە کوردستان
31 ئاب
لە ئاگرکەوتنەوەی ئیلام دارێکی تەمەن هەزار ساڵ سووتاوە
31 ئاب
فستیڤاڵێک بۆ ڕەخساندنی هەلی کار لە هەولێر ڕێکدەخرێت
31 ئاب
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا دوو مێرمنداڵ گیانیان لەدەست دا
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا میدیا وردەكاریی شەڕەتەقەكەی ئەمشەوی شێخان بڵاو دەكاتەوە
- کوردستان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
لەنزیک هۆڵێکی ئاهەنگگێڕان لە شێخان تەقە دەکرێت و کوژراو و بریندار هەیە