
چوار هەزار و 747 پارچە زەوی تیروپشکی بۆ دەکرێت
ئاڤا نیوز
تیروپشک بۆ دابەشکردنی نزیکەی پێنج هەزار زەوی لە زاخۆ دەکرێت و دوای ئەوە دەست بە دابەشکردنی دەکرێت، دوای زاخۆ لەهەولێر و دهۆکیش پڕۆسەکە دەستپێدەکات.
وێنە گەورەکە: کاتژمێر 10:00ـی ڕۆژی چوارشەممە 16-10-2024، تیروپشک بۆ نزیکەی پێنج هەزار زەوی دەکرێت و لە ماوەی هەفتەیەکدا سەرجەم ئەو فەرمانبەر و خانەنشینانەی ناویان دەردەچێت زەوی وەردەگرن.
لێدوانی فەرمی: یونس محەممەد، سەرۆکی شارەوانیی زاخۆ بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند، "بۆ ئەم قۆناغە چوار هەزار و 747 پارچە زەوی تیروپشکی بۆ دەکرێت، وردبینی لە سەرجەم ناوەکان کراوە و دوای دەرچوونی ناوەکان دەتوانن مامەڵەی وەرگرتنی زەوییەکانیان دەست پێبکەن".
ئەوەی پێویستە بیزانیت: قۆناغی یەکەمی دابەشکردنی زەوی لە زاخۆ دەستپێدەکات، بۆ قۆناغی دووەمیش سێ هەزار و 500 دۆنم زەوی ئامادەکراوە و ناوی زیاتر لە 12 هەزار فەرمانبەر گەڕاوەتەوە بۆ ئەوەی ناویان بچێتە نێو تیروپشک و زەوی وەربگرن.
لەلایەکی دیکەوە: لە هەولێر و دهۆک 17 هەزار و 200 پارچە زەوی ئامادەیە دوای وردبینی لە فۆڕمەکان لە وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار پڕۆسەکە لە سەنتەری ئەو دوو پارێزگایەش دەستپێدەکات.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 26 خولەک لەمەوپێش
کۆبوونەوەی ترەمپ و ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتمانیی ئەمریکا کۆتاییهات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئێران بۆ یەکەمجار مووشەکێکی نوێ و نهێنیی دژی ئیسرائیل بەکاردەهێنێت
6 کاتژمێر لەمەوپێش
مۆدێلی بەیرووت؛ ستراتیژییەتێکی نوێی سەربازیی ئیسرائیل بەرامبەر ئێران
22 کاتژمێر لەمەوپێش
فۆردۆ؛ ئەو شوێنەی ئێران مووشەکی ئیسرائیل ناتوانێت زیانی پێبگەیێنێت
23 کاتژمێر لەمەوپێش
نەتانیاهۆ ئاشکرای دەکات: مووشەکی ئێران بەر ژووری نووستنەکەم کەوتووە
16 حوزەیران
سەعات حەوت زیاتر لە یەک ملیۆن بینەر
16 حوزەیران
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆك بارزانی سوپاسی هەڵوێستی سەركردایەتیی ئیمارات دەكات
- کوردستان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
دوو درۆن لە ناحییەی شەمامک دەکەونە خوارەوە
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا بەدواداچوون بۆ هۆکاری نەهاتنەوە فۆڕمی زەوی ژمارەیەک فەرمانبەر دەکات
- هەواڵ
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
کێشەی ئاوی دانیشتووانی گردجووتیار چارەسەر دەکرێت
- کوردستان
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
گەشتیارانی دوورگەی کیش گەڕێنرانەوە
- کوردستان
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
کێشەی جووتیارانی مەخموور دەبردرێتە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران