کونسوڵی ئەڵمانیا: هەڵبژاردن دەبێتە هۆی قۆناغێكی تازەی ژیانی سیاسی لە هەرێمی کوردستان
- کوردستان
- 23 تشرینی یەکەم

دیمەنێک لە کۆبوونەوەی سەرۆک بارزانی و ئەلبرێشت فۆن ڤیتكە، سەرچاوە: بارەگای بارزانی
ئاڤا نیوز
کونسوڵی نوێی ئەڵمانیا لە هەولێر لەمیانی کۆبوونەوەی لەگەڵ سەرۆک بارزانی، پڕۆسەی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمان بە سەرکەتوو و هەنگاوێكی گرنگ بۆ قۆناغێكی تازەی ژیانی سیاسی لە هەرێمی کوردستان وەسف دەکات.
چیرۆکی سەرەکی: ئەمڕۆ چوارشەممە 23-10-2024، سەرۆک بارزانی لە سەڵاحەددین پێشوازی لە ئەلبرێشت فۆن ڤیتكە، كۆنسوڵی نوێی ئەڵمانیا لە هەولێر كرد.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەپێی ڕاگەیێنراوێکی بارەگای بارزانی، هەردوولا بیروڕایان لەبارەی بارودۆخی سیاسی، دوایین پێشهاتەكانی عێراق و ناوچەكە، پەیوەندییەكانی نێوان حكومەتی هەرێمی كوردستان و حكومەتی عێراقی فیدڕاڵ و، هەروەها هەنگاوەكانی دوای پرۆسەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان و پێكهێنانی حكومەتی تازە ئاڵوگۆڕ كردووە.
لەلایەکی دیکەوە: سەرۆک بارزانی هیوای سەركەوتنی بۆ كۆنسوڵی گشتیی نوێی ئەڵمانیا لە هەولێر خواستووە لە ئەرك و كارەكانیدا، هیوای ئەوەشی خواستووە پەیوەندییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و ئەڵمانیا زیاتر گەشە بکەن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا دوو مێرمنداڵ گیانیان لەدەست دا
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا میدیا وردەكاریی شەڕەتەقەكەی ئەمشەوی شێخان بڵاو دەكاتەوە
- تەندروستی
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەو خۆراکانە بناسە کە ئەگەری سستبوونی دڵ و جەڵتەی مێشک کەم دەکەنەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
1 ئەیلوول
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
ئەو تیمەی کنە و پشکنینیان لە ئەشکەوتی شانەدەر دەکرد گەڕانەوە کوردستان
31 ئاب
لە ئاگرکەوتنەوەی ئیلام دارێکی تەمەن هەزار ساڵ سووتاوە
31 ئاب
فستیڤاڵێک بۆ ڕەخساندنی هەلی کار لە هەولێر ڕێکدەخرێت
31 ئاب
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا دوو مێرمنداڵ گیانیان لەدەست دا
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا میدیا وردەكاریی شەڕەتەقەكەی ئەمشەوی شێخان بڵاو دەكاتەوە
- کوردستان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
لەنزیک هۆڵێکی ئاهەنگگێڕان لە شێخان تەقە دەکرێت و کوژراو و بریندار هەیە