
ژمارەیەک قوتابی لە ناو پۆلدا سەرقاڵی وانە خوێندنن
ئاڤا نیوز
وەزارەتی پەروەردەی حكومەتی هەرێمی كوردستان بەهەماهەنگی لەگەڵ ڕێكخراوی یونسێف، هەوڵ بۆ گەڕاندنەوەی ئەو قوتابیانە دەدات كە لە خوێندن دابڕاون.
زانیاریی بەدەستهاتوو: تیمە هاوبەشەكانی وەزارەتی پەروەردە و ڕێكخراوی یونسێف، لە شار و شارۆچكەكانی هەرێمی کوردستان دەستیان بە هەڵمەتی گەڕان و تۆماركردنی ناوی ئەو كەسانە كردووە كە لە خوێندن دابڕاون، یاخود هەرگیز نەچوونەتە بەر خوێندن بۆ ئەوەی جارێكی دیكە بە شێوازی جۆراوجۆر بیانگەڕێننەوە بەر خوێندن.
لێدوانی فەرمی: ئالان حەمە سەعید، وەزیری پەروەردی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: "ئامانج لە هەڵمەتەکە پێدانی دەرفەتێکی دیکەیە بە منداڵان و گەنجانی لە خوێندن دابڕاو یاخود ئەم منداڵانەی کە هەرگیز نەچوونەتە بەر خوێندن، بۆ ئەوەی جارێکی دیکە لە ڕێگەی خوێندنی ئاسایی، نائاسایی، خوێندنی ئۆنڵاین و خوێندنی دەرەکی بتوانن دەستیان بە خوێندن بگات و دووبارە بەردەوامی بە خوێندنیان بدەن.
زانیاریی زیاتر: هەڵمەتەكە ناوی "گەڕانەوە بۆ فێربوون"ـە و لە سەرەتای ئەم مانگەوە دەستی پێكردووە، بڕیارە 40 ڕۆژ بخایەنێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەپێی ئامارەكانی وەزارەتی پەروەردەی حكومەتی هەرێمی كوردستان، ساڵی 2018 ڕێژەی نەخوێندەواری لە هەرێمی كوردستان %24 بووە بەڵام ئەمساڵ ڕێژەكە بۆ %16 دابەزیوە.
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا دوو مێرمنداڵ گیانیان لەدەست دا
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا میدیا وردەكاریی شەڕەتەقەكەی ئەمشەوی شێخان بڵاو دەكاتەوە
- تەندروستی
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەو خۆراکانە بناسە کە ئەگەری سستبوونی دڵ و جەڵتەی مێشک کەم دەکەنەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
1 ئەیلوول
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
ئەو تیمەی کنە و پشکنینیان لە ئەشکەوتی شانەدەر دەکرد گەڕانەوە کوردستان
31 ئاب
لە ئاگرکەوتنەوەی ئیلام دارێکی تەمەن هەزار ساڵ سووتاوە
31 ئاب
فستیڤاڵێک بۆ ڕەخساندنی هەلی کار لە هەولێر ڕێکدەخرێت
31 ئاب
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا دوو مێرمنداڵ گیانیان لەدەست دا
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا میدیا وردەكاریی شەڕەتەقەكەی ئەمشەوی شێخان بڵاو دەكاتەوە
- کوردستان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
لەنزیک هۆڵێکی ئاهەنگگێڕان لە شێخان تەقە دەکرێت و کوژراو و بریندار هەیە