ئاڤا نیوز ناوی پێنج هەزار فەرمانبەر بڵاودەکاتەوە کە ناویان بۆ وەرگرتنی زەوی دەرچووە
- کوردستان
- 28 تشرینی یەکەم
ئاڤا نیوز
ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان لە سنووری پارێزگای هەولێر ڕەزامەندی لەسەر ناوی پێنج هەزار فەرمانبەر و خانەنشین دەربڕیوە، بۆ ئەوەی لە وەرگرتنی زەوی سوودمەند بن، بەڵام پێویستە جارێکی دیکە لە شارەوانییەکان وردبینیکردن بۆ ناوەکانیان بکرێت.
وێنە گەورەکە: لەکۆی زیاتر لە 200 هەزار فەرمانبەر و خانەنشین کە لە وەرگرتنی زەوی سوودمەند دەبن، تاوەکو ئێستا 11 هەزار و 94 کەس لە سنووری پارێزگای سلێمانی، ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ و قەزای ئاکرێ ڕەزامەندییان بۆ دەرچووە و تیروپشک بۆ ناوەکانیان کراوە، بەم نزیکانەش پێنج هەزاری دیکە لە سنووری پارێزگای هەولێر تیروپشکیان بۆ دەکرێت.
لێدوانی فەرمی: سەربەست مەولوود، بەڕێوەبەری گشتیی کاروباری یاسایی لە وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار بە ئاڤا نیوزی گوت: "ئەنجوومەنی وەزیران ڕەزامەندی لەسەر ناوی پێنج هەزار کەس دەربڕیوە، وردبینیکردن لە ناوی زیاتر لە سێ هەزاریان تەواو بووە و ناوەکان بۆ شارەوانی هەولێر گەڕێنراونەتەوە، لەم هەفتەیە پڕۆسەی تیروپشکیان بۆ دەکرێت و لە سنووری شارەوانی هەولێر زەوی وەردەگرن."
زانیاریی زیاتر: دوو هەزار کەسەکەی دیکە دەکەونە سنووری شارەوانییەکانی دەرەوەی سەنتەری هەولێر، دوای وردبینیکردن لە ناوەکانیان بۆ سنووری شارەوانییە پەیوەندیدارەکان دەنێردرێنەوە و لەوێ زەوییان پێدەدرێت.
نووسراوی فەرمی: بۆ بینینی دەقی نووسراوی ئەنجوومەنی وەزیران و پێنج هەزار کەسەکە کلیک لەم لینکە بکە. ئەگەر دوای وردبینیکردن دەرکەوت پێشتر سوودمەند نەبوون زەوییان پێدەدرێت.
لەلایەکی دیکەوە: هەر ئەمڕۆ ئاڤا نیوز ناوی هەزار و 59 کەسی لە سنووری قەزای ئاکرێ بڵاوکردەوە، کە تیروپشکیان بۆ کرا و زەوییان پێدەدرێت. بۆ بینینی ناوی سەرجەمیان کلیک لەم لینکە بکە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا دوو مێرمنداڵ گیانیان لەدەست دا
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا میدیا وردەكاریی شەڕەتەقەكەی ئەمشەوی شێخان بڵاو دەكاتەوە
- تەندروستی
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەو خۆراکانە بناسە کە ئەگەری سستبوونی دڵ و جەڵتەی مێشک کەم دەکەنەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
1 ئەیلوول
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
ئەو تیمەی کنە و پشکنینیان لە ئەشکەوتی شانەدەر دەکرد گەڕانەوە کوردستان
31 ئاب
لە ئاگرکەوتنەوەی ئیلام دارێکی تەمەن هەزار ساڵ سووتاوە
31 ئاب
فستیڤاڵێک بۆ ڕەخساندنی هەلی کار لە هەولێر ڕێکدەخرێت
31 ئاب
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا دوو مێرمنداڵ گیانیان لەدەست دا
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا میدیا وردەكاریی شەڕەتەقەكەی ئەمشەوی شێخان بڵاو دەكاتەوە
- کوردستان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
لەنزیک هۆڵێکی ئاهەنگگێڕان لە شێخان تەقە دەکرێت و کوژراو و بریندار هەیە