وەزیری دارایی ئیسرائیل: بەهۆی شەڕی حیزبوڵڵاوە زیانی سێ ملیار دۆلار بەر وڵاتەکەمان کەوتووە
- بزنس
- 29 تشرینی یەکەم

ئاڵای وڵاتی ئیسرائیل و حیزبوڵڵا
ئاڤا نیوز
لە دوای چڕبوونەوەی شەڕی نێوان حیزبوڵڵا و ئیسرائیل، تێچووی جەنگ بۆ ئیسرائیل زیادی کردووە، هەروەها گەشەی ئابووری تەلئەبیب کەمیکردووە.
وێنە گەورەکە: لە سەرەتای مانگی ئۆکتۆبەری ئەمساڵەوە ئیسرائیل هێرشی زەمینیی بۆ سەر لوبنان دەستپێکر، ئەمەش بووەتە هۆی ئەوەی زیانێکی زۆری ئابووری بەر ئیسرائیل بکەوێت و گەشەی ئابووری وڵاتەکە خاوبکاتەوە و تێچووی شەڕیش بە چەند ملیار دۆلارێک دەخەمڵێنرێت.
ڕاگەیێندراوی فەرمی: بێزالێل سمۆتریچ، وەزیری دارایی ئیسرائیل سەبارەت بە لایەنی دارایی جەنگی ئیسرائیل و حیزبوڵڵا دەڵێت: "لە سەرەتای مانگی ئەیلوولەوە ئیسرائیل نزیکەی سێ ملیار دۆلاری بۆ ئەم شەڕە خەرج کردووە کە بووەتە هۆی دابەزینی گەشەی ئابووری وڵاتەکەمان".
زانیاریی زیاتر: ئابووریناسان لەو باوەڕەدان ئەگەر شەڕی ئیسرائیل و بەرەی مقاوەمە بوەستێت، ڕێژەی گەشەی ئابووری ئیسرائیل بۆ ساڵی 2025 دەگاتە 4.3٪، لە هەمانکاتدا دەڵێن: ئەگەر شەڕ بەردەوام بێت، ڕێژەی گەشەی ئابووریی ئیسرائیل بۆ ساڵی 2025 تەنیا 3.4٪ دەبێت.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئاڤا بەدواداچوون بۆ فرۆشتنی گۆشتی خراپبوو لە بازاڕی بەلەدییەکەی سلێمانی دەکات
1 کاتژمێر لەمەوپێش
هەفتەی دایناسۆری شێت لە مۆزەخانەی شەنگەهای ڕاگەیەندرا
2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا میدیا سپۆنسەری میدیایی گەورەترین مەولوودی هەولێر دەكات
2 کاتژمێر لەمەوپێش
وەسیەتێکی سەیر؛ ملیاردێرێکی بەڕازیلی تەواوی سامانەکەی دەبەخشێتە نەیمار دا سێلڤا
6 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆکانی چین و ڕووسیا دوای گفتوگۆی ئابووری و سیاسی باس لە تەمەن درێژی و نەمری مرۆڤ دەکەن
20 کاتژمێر لەمەوپێش
- بزنس
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
هۆکاری بەرزبوونەوەی نرخی زێڕ ئاشکرا دەکرێت