وەزارەتی ناوخۆ: جگە لە 'هەژماری من' هیچ پڕۆژەیەکی دیکە ڕێگەپێدراو نییە
- کوردستان
- 30 تشرینی یەکەم
ئاڤا نیوز
نزیکەی هەفتەیەک زیاترە لە پارێزگای سلێمانی و ناوچەکانی دەورووبەری فۆرمێک بەناوی 'تەوتین' بەسەر فەرمانبەرانی ئەو دەڤەرەدا دابەشدەکرێت. وەزارەتی ناوخۆش دەڵێت، جگە لە هەژماری من هیچ پڕۆژەیەکی دیکە ڕێگەپێدراو نییە.
چی ڕوودەدات: هەفتەیەک زیاترە لە پارێزگای سلێمانی و دەورووبەری پێچەوانەی ئەو بڕیارەی ساڵێک پێش ئێستا لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیران درابوو، فۆڕمێک بەسەر فەرمانبەران دابەش دەکەن بەناوی 'تەوتین'؛ بانگەشەی ئەوە دەکرێت مووچەی فەرمانبەرانی ئەو ناوچەیە دەخرێتە سەر حکومەتی عێراق، ئەم هەنگاوە کاردانەوەی تووندی حکومەتی هەرێمی کوردستان و وەزارەتەکانی بەدوای خۆیدا هێناوە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕاگەیێنراوێکی بڵاوکردوەتەوە و گشتاندنی بۆ شەش فەرمانگەی حکومەتی هەرێمی کوردستانی هاوپێچ کردووە و دەڵێت: جگە لە پڕۆژەی 'هەژماری من'، هیچ کار و بەرنامەیەکی دیکە بۆ بەدیجیتاڵکردنی مووچەی فەرمانبەران ڕێگەپێدراو نییە. ئاگادارتان دەکەینەوە ئاسانکاری بۆ کارمەندانی پڕۆژەی هەژماری من بکەن، بە پێچەوانەوە لە کاتی بوونی ڕێگری، ڕووبەڕووی لێپرسینەوەی یاسایی دەکرێنەوە.
لەلایەکی دیکە: هاوکات وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان نووسراوێکی بە واژۆی ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی بۆ بەڕێوبەرایەتیی گشتیی بانکە بازرگانییەکان/بانکەکانی مەڵکەندی، تووی مەلیک، تانجەڕۆ، هەڵەبجە، چەمچەماڵ ناردووە و پێیان ڕادەگەیێنیت: پێویستە پرۆژەی هەژماری من، وەک خۆی لە سەرجەم پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان جێبەجێ بکرێت، هاوکات هەر بەڕێوەبەر و فەرمانبەرێک لەو بانکانە کە تایبەتکراون بۆ جێبەجێکردنی پرۆژەکە، ڕێگریی و ئاستەنگ بۆ کارمەندانی هەژماری من دروست بکات، دووچاری لێپرسینەوە دەبێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆك بارزانی سوپاسی هەڵوێستی سەركردایەتیی ئیمارات دەكات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئێران بۆ یەکەمجار مووشەکێکی نوێ و نهێنیی دژی ئیسرائیل بەکاردەهێنێت
5 کاتژمێر لەمەوپێش
مۆدێلی بەیرووت؛ ستراتیژییەتێکی نوێی سەربازیی ئیسرائیل بەرامبەر ئێران
21 کاتژمێر لەمەوپێش
فۆردۆ؛ ئەو شوێنەی ئێران مووشەکی ئیسرائیل ناتوانێت زیانی پێبگەیێنێت
22 کاتژمێر لەمەوپێش
نەتانیاهۆ ئاشکرای دەکات: مووشەکی ئێران بەر ژووری نووستنەکەم کەوتووە
23 کاتژمێر لەمەوپێش
سەعات حەوت زیاتر لە یەک ملیۆن بینەر
16 حوزەیران
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆك بارزانی سوپاسی هەڵوێستی سەركردایەتیی ئیمارات دەكات
- کوردستان
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
دوو درۆن لە ناحییەی شەمامک دەکەونە خوارەوە
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا بەدواداچوون بۆ هۆکاری نەهاتنەوە فۆڕمی زەوی ژمارەیەک فەرمانبەر دەکات
- هەواڵ
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
کێشەی ئاوی دانیشتووانی گردجووتیار چارەسەر دەکرێت
- کوردستان
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
گەشتیارانی دوورگەی کیش گەڕێنرانەوە
- کوردستان
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
کێشەی جووتیارانی مەخموور دەبردرێتە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران