
سیمکارتی کۆڕەک تێلیکۆم
ئاڤا نیوز
وەزارەتی ناوخۆ بە گفتوگۆ لەگەڵ وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن چەند بڕیارێك سەبارەت بە فرۆشتنی سیمكارت لە هەرێمی كوردستان دەردەكات.
وێنە گەورەكە: ڕۆژی پێنجشەممە 31-10-2024، كۆبوونەوەیەك لەنێوان هەردوو وەزارەتی ناوخۆ و گواستنەوە و گەیاندن و بەرێوەبەرایەتیی كاروباری ناوخۆی پارێزگای هەولێر و نوێنەری هەر حەوت كۆمپانیای مۆبایل و ئینتەرنێت كە لە هەرێمی كوردستان هەن، سەبارەت بە فرۆشتنی سیمكارت بەڕێوەچوو.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەپێی ڕاگەیێنراوی وەزارەتی ناوخۆ لەمیانەی كۆبوونەوەكەدا چەند بڕیارێك دراون لەوانە، لەلایەن لیژنەی تایبەتمەندەوە لە سەرجەم پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆكان چاودێریی بازاڕ بكرێت، دەست بەسەر سەرجەم ئەو سیمكاراتانەدا بگیرێت كە لەدەرەوەی ڕێوشوێنی یاساییەوە دەفرۆشرێن، سیمكارتە دەستبەسەرداگیراوەكانیش بە نووسراو ڕەوانەی وەزارەتی ناوخۆ بكرێن.
زانیاریی زیاتر: دەبێت دوای 48 كاتژمێر لە دەستبەسەرداگرتنیان، كۆمپانیاكان زانیاریی تەواو سەبارەت بە شوێنی چالاككردنی سیمكارتە دەستبەسەرداگیراوەكان و بریكاری سەرپێچیكار بدەن بە وەزارەتی ناوخۆ .
ئەوەش بزانە: وەزارەتی ناوخۆ بەپێی ڕێنمایی ژمارە (8)ی ساڵی 2021ی هەمواركراو شوێنی فرۆشتن و بریكاری سەرپێچیكار دادەخات و سزای دارایی دەدات، دواتر لەڕێگەی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن و كۆمپانیاكەوە بریكاردارێتیی لە شوێنەکە دەسەندرێتەوە.
لەلایەكی دیكەوە: بەپێی بڕیارەكانی ئەمڕۆی وەزارەتی ناوخۆ، دەبێت كۆمپانیاكان بریكارە سەرەكی و لاوەكییەکان ناچار بكەن كە فۆرمی ئەلیكترۆنی خۆتۆماركردن پڕبكەنەوە و ماوەی مانگێكیان پێ بدەن، دوای ئەوە ئەگەر پابەند نەبوون، دەبێت بریكاردارێتیی فرۆشتنی سیمكارت لە بریكارەكە بسەندرێتەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 5 خولەک لەمەوپێش
ڕووسیا سیستەمی GPSـی یەکێتی ئەوروپا پەک دەخات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
له ههولێر شهڕی نێوان گوڵفرۆشێك و شۆفێرێك برینداربوونی یهكێكیانی لێكهوتهوه
18 خولەک لەمەوپێش
هەفتەی داهاتوو لە عێراق و هەرێمی کوردستان مانگگیران ڕوودەدات
5 کاتژمێر لەمەوپێش
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
1 ئەیلوول
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
ئەو تیمەی کنە و پشکنینیان لە ئەشکەوتی شانەدەر دەکرد گەڕانەوە کوردستان
31 ئاب
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
25 کۆچبەری کورد لە لیبیاوە دەگەڕێنرێنەوە هەرێمی کوردستان
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
پارتی و یەکێتی هەنگاوەكانی پێكهێنانی كابینەی 10ـی حكومەت خێراتر دەکەن