پرۆسەی دابەشکردنی زەوی فراوان دەکرێت و 150 هەزار فەرمانبەری دیکە سوودمەند دەبن
- کوردستان
- 7 تشرینی دووەم
بڕیارە پرۆسەی دابەشکردنی زەوی بەسەر فەرمانبەران فراوان بکرێت
ئاڤا نیوز
بڕیارە پرۆسەی دابەشکردنی زەوی بەسەر فەرمانبەران فراوان بکرێت و ژمارەی ئەوانەی زەوییان پێدەدرێت لە 200 هەزارەوە زیادبکرێت بۆ 350 هەزار فەرمانبەر.
وێنە گەورەکە: پرۆسەی دابەشکردنی زەوی بەردەوامی هەیە، ئەمڕۆ پێنجشەممە لە هەولێر تیروپشک بۆ سێ هەزار فەرمانبەر کرا، لە 10 ڕۆژی داهاتووشدا لە سەرجەم پارێزگاکانی تر تیروپشک بۆ هەزاران ناوی دیکە دەکرێت.
لێدوانی فەرمی: سەربەست مەولود، بەڕێوەبەری بەشی یاسایی لە وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار بە ئاڤا میدیای گوت، بەپێی ئەو داتایانەی لەبەردەستن نزیکەی 400 هەزار فەرمانبەر و خانەنشین فۆرمی وەرگرتنی زەوییان پڕکردووەتەوە، ئەگەر مەرج و ڕێنماییەکان بیانگرێتەوە ژمارەی پارچە زەوییەکان زیاد دەکەین.
زانیاریی زیاتر: بەگوتەی سەربەست مەولود، جگە لەو 200 هەزار فەرمانبەرەی ئامادەکارییان بۆ کراوە زەوییان پێبدرێت، بە ئەگەری زۆرەوە 150 هەزار فەرمانبەری دیکە زیاد دەبن کە مەرج و ڕێنماییەکان دەیانگرێتەوە. دڵنیایشی دا لە سەنتەری پارێزگاکانی هەولێر و سلێمانی و دهۆک دەتوانرێت پارچە زەوی زیاتر ئامادە بکرێن، بۆیە هیچ فەرمانبەرێکی شایستە بێبەش نابێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە قۆناغی دووەمدا، لە هەر پارێزگایەک بەلایەنی کەمەوە تیروپشک بۆ دابەشکردنی 10 هەزار پارچە زەوی دەکرێت، ئێستا وردبینی و پێداچوونەوە بە فۆڕمی فەرمانبەرانی وەزارەتەکانی شارەوانی، دارایی، ناوخۆ، پەروەردە، خوێندنی باڵا و چەند وەزارەتێکی دیکە دەکرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 51 خولەک لەمەوپێش
25 کۆچبەری کورد لە لیبیاوە دەگەڕێنرێنەوە هەرێمی کوردستان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
هەفتەی داهاتوو لە عێراق و هەرێمی کوردستان مانگگیران ڕوودەدات
4 کاتژمێر لەمەوپێش
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
1 ئەیلوول
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
ئەو تیمەی کنە و پشکنینیان لە ئەشکەوتی شانەدەر دەکرد گەڕانەوە کوردستان
31 ئاب
لە ئاگرکەوتنەوەی ئیلام دارێکی تەمەن هەزار ساڵ سووتاوە
31 ئاب
- کوردستان
- 51 خولەک لەمەوپێش
25 کۆچبەری کورد لە لیبیاوە دەگەڕێنرێنەوە هەرێمی کوردستان
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
پارتی و یەکێتی هەنگاوەكانی پێكهێنانی كابینەی 10ـی حكومەت خێراتر دەکەن
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
لێدوانی مەسرور بارزانی و قوباد تاڵەبانی لەبارەی شەڕەکەی لالەزار