
مەلا عەلی کەڵەک - پزیشکی ئاینی
ئاڤا نیوز
مەلا علی کەڵەک کە خۆی وەک پزیشک و مامۆستای ئایینی دەناسێنێت، دەڵێت هۆکاری ڕوودانی سەرجەم کێشە و خراپەکاریی و ناکۆکییەکانی جیهان، بەهۆی جنۆکەوەیه.
لێدوانی فەرمی: مەلا عەلی کەڵەک، کە خۆی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بە "مەلا عەلی کوردستانی" ناساندووە، لە لاپەڕەی فەرمی خۆی نووسیویەتی، هەموو کێشە و گرفتەکان، لەوانەش جەنگ، کوشتن، برسێتی، جیابوونەوە، ئیرەیی، درۆ، خیانەتکردن، سیحر و جادوو، چاوپیسی. بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڕۆحە بەدفڕ و جنۆکە و شەیتانەکانە کە لە نێو جەستەی خەڵکیدا بڵاوبووەتەوە.
زانیاریی زیاتر: مەلا بە بڵاوکردنەوەی چەند وێنەیەکی سەیر و نامۆ کە گوایە شێوە و ڕووخساری جنۆکەن، ڕوونکردنەوەی زیاتری خستووەتەڕوو، کە پشکنینە پزیشکییەکان ناتوانن حاڵەتی هەبوونی جنۆکە لەنێو لاشەی مرۆڤدا بدۆزنەوە، بەو پێیەی جنۆکە لە پشکنین و تاقیگە پزیشکییەکان دەرناکەوێت.
ئەوەش بزانە: مەلا عەلی کوردستانی چالێنجی هەمووان دەکات بەوەی کە دەتوانێت لەماوەی حەوت ڕۆژ، سەرجەم کێشەکانی جیهان چارەسەربکات.
لەبەرامبەردا: مامۆستایێکی ئایینی کە پێشتر بەردەوام ڕەخنەی لەو کەسانە گرتووە کە بە ناوی ئایینەوە، بانگەشەی چارەسەری پزیشکی دەکەن، یاخود بە ناوی دووعاکردنەوە، نوشتە و جادوو بۆ خەڵک دەنووسن، تایبەت بە ئاڤا نیوز ڕایگەیاند: بڵاوکردنەوەی ڕووخسارێکی سەیر و نامۆ گوایه کە شێوەی جنۆکەیە، هەر خۆی پێچەوانەی ئایینە، چونکە بەپێی دەقی ئایەتەکانی قورئانی پیرۆز، جیهانی جنۆکە بۆ ئێمەی مرۆڤ نادیارە و هەرگیز شێوە و ڕووخساریان نەبینراوە و ناشبیندرێن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا دوو مێرمنداڵ گیانیان لەدەست دا
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا میدیا وردەكاریی شەڕەتەقەكەی ئەمشەوی شێخان بڵاو دەكاتەوە
- تەندروستی
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەو خۆراکانە بناسە کە ئەگەری سستبوونی دڵ و جەڵتەی مێشک کەم دەکەنەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
1 ئەیلوول
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
ئەو تیمەی کنە و پشکنینیان لە ئەشکەوتی شانەدەر دەکرد گەڕانەوە کوردستان
31 ئاب
لە ئاگرکەوتنەوەی ئیلام دارێکی تەمەن هەزار ساڵ سووتاوە
31 ئاب
فستیڤاڵێک بۆ ڕەخساندنی هەلی کار لە هەولێر ڕێکدەخرێت
31 ئاب
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا دوو مێرمنداڵ گیانیان لەدەست دا
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا میدیا وردەكاریی شەڕەتەقەكەی ئەمشەوی شێخان بڵاو دەكاتەوە
- کوردستان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
لەنزیک هۆڵێکی ئاهەنگگێڕان لە شێخان تەقە دەکرێت و کوژراو و بریندار هەیە