ژمارەیەک قوتابی خوێندنی باڵا داوایەک ئاراستەی ئەنجوومەنی وەزیران دەکەن
- کوردستان
- 11 تشرینی دووەم

نووسراوی فەرمی وەزارەتی پەروەردە
ئاڤا نیوز
ژمارەیەک قوتابی خوێندنی باڵا کە کەسوکاری شەهیدانن و ژمارەیان نزیکەی 100 کەس دەبێت، کێشەیەکیان هەیە و لە ڕێگەی ئاڤاوە داوا لە ئەنجوومەنی وەزیران دەکەن بۆیان چارەسەر بکرێت.
چیرۆکی سەرەکی: ئەوان مامۆستای میلاکی وەزارەتی پەروەردەن، ئێستا دیبلۆمی بالا و ماستەر و دکتۆران دەخوێنن، ئەوان مۆڵەتی ساڵانەی خوێندنیان وەرگرتووە، بەمەش دەرماڵەی گشتیی مووچەیان دەبڕێت، تا ئێرە ئاساییە، بەڵام بەگوێرەی نووسراوێکی وەزارەتی پەروەردە 150 هەزار دیناری دیکەیان لێ دەبڕدرێت، بە بیانووی ئەوەی ئەوان خوێندنەکەیان بەخۆڕاییە و وەزارەتی کاروباری شەهیدان پارەکەیان بۆ خەرج دەکات.
داواکاریی تایبەت: قوتابییەکان لەڕێگەی ئاڤاوە داوا لە ئەنجوومەنی وەزیران دەکەن کێشەکەیان بۆ چارەسەر بکرێت و کار بە ڕێنماییەکانی ژمارە پێنج و 11ی ساڵی 2021 بکرێت، کە تایبەتن بە مۆڵەتی خوێندن. لەو ڕێنماییانەدا هاتووە، مۆڵەتی خوێندن بە مووچەی بنەڕەتی و دەرماڵە جێگیرەکانەوە دەدرێت کە بڕوانامە و هاوسەر و منداڵ دەگرێتەوە.
زیانە سەرەکییەکان: ئەو قوتابیانە ئێستا زەرەرمەندن، چونکە خوێندنەکەیان لە کورسی پارالێل گرانتر دەکەوێت و تەنیا بۆ یەک ساڵ بڕی ملیۆنێک و 800 هەزار دیناریان لێ دەبڕدرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 1 خولەک لەمەوپێش
ڕووسیا سیستەمی GPSـی یەکێتی ئەوروپا پەک دەخات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
له ههولێر شهڕی نێوان گوڵفرۆشێك و شۆفێرێك برینداربوونی یهكێكیانی لێكهوتهوه
15 خولەک لەمەوپێش
هەفتەی داهاتوو لە عێراق و هەرێمی کوردستان مانگگیران ڕوودەدات
4 کاتژمێر لەمەوپێش
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
1 ئەیلوول
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
ئەو تیمەی کنە و پشکنینیان لە ئەشکەوتی شانەدەر دەکرد گەڕانەوە کوردستان
31 ئاب
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
25 کۆچبەری کورد لە لیبیاوە دەگەڕێنرێنەوە هەرێمی کوردستان
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
پارتی و یەکێتی هەنگاوەكانی پێكهێنانی كابینەی 10ـی حكومەت خێراتر دەکەن