كوردانی تاراوگە داوا دەکەن لە سەرژمێریی گشتیی دانیشتووان بێبەش نەکرێن
- کوردستان
- 12 تشرینی دووەم

بەشێک لە کوردانی تاراوگە لە کاتی جەژنی نەورۆز
ئاڤا نیوز
ناوەندی ڕەوەندی كوردستانی لە سوێد داوادەكەن، سەدان هەزار كوردی دانیشتووی تاراوگە لە پرۆسەی سەرژمێریی گشتیی دانیشتووان بێ بەش نەكرێن و ئەمە بە زیانێكی گەورە بۆ دیاریکردنی ڕێژەی كورد لە عێراق دەزانن.
وێنە گەورەكە: لەڕۆژانی 20 و 21-11-2024 پرۆسەی سەرژمێریی گشتیی دانیشتووانی عێراق بە هەرێمی کوردستانەوە ئەنجام دەدرێت، لەپاڵ ئاستەنگەكانی بەردەم پرۆسەكە پەیوەست بە ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم، پرسی نەگەڕانەوەی بەشێک لە ئاوارەكان، كەمیی بودجەی پێویست بۆ پرۆسەكە و ماوەی دیاریكراو بۆ مەشق و ڕاهێنانی كارمەندانی بژمێر. بێبەشبوونی سەدان هەزار كوردی تاراوگە، گرفتێكی دیكەی پرۆسەی سەرژمێرییەكەیە.
لێدوانی فەرمی: سەلام كوردە، بەرپرسی ناوەندی ڕەوەندی كوردستانی لە سوێد تایبەت بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند، "پێویستە میكانیزمێك دابنرێت بۆ ئەوەی كوردانی تاراوگە لە سەرژمێریی گشتی بەشداربن".
زانیاریی زیاتر: بەگوێرەی ئامارەکانی فیدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی، زیاتر لە 10%ـی هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستان لە دەرەوەی وڵات دەژین و هەژمارنەكردنی ئەو ژمارە زۆرەی كوردانی تاراوگە، بە زیانی ئاییندەی ڕێژەی نەتەوەی كورد لە چوارچێوەی كۆی ژمارەی دانیشتووانی عێراق، دەشکێتەوە.
لەلایەکی دیکە: گۆهدار محەممەد، سەرۆکی کەرتی تەکنیکی و مەیدانی لە سەرژمێریی هەرێمی کوردستان بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند، "پرۆسەی سەرژمێریی گشتیی، ئەو كەسانە دەگرێتەوە كە لەئێستادا دانیشتووی هەرێمی كوردستان و عێراقن و هاووڵاتییانی تاراوگە جا لەنەتەوەی كورد بن یاخود نەتەوەیەكی دیكە، لە پرۆسەكە بێبەش دەبن و هیچ میكانیزمێك لەئارادا نییە هاووڵاتییانی دەرەوەی وڵات لەم پرۆسەیە بەشداربن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا دوو مێرمنداڵ گیانیان لەدەست دا
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا میدیا وردەكاریی شەڕەتەقەكەی ئەمشەوی شێخان بڵاو دەكاتەوە
- تەندروستی
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەو خۆراکانە بناسە کە ئەگەری سستبوونی دڵ و جەڵتەی مێشک کەم دەکەنەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
1 ئەیلوول
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
ئەو تیمەی کنە و پشکنینیان لە ئەشکەوتی شانەدەر دەکرد گەڕانەوە کوردستان
31 ئاب
لە ئاگرکەوتنەوەی ئیلام دارێکی تەمەن هەزار ساڵ سووتاوە
31 ئاب
فستیڤاڵێک بۆ ڕەخساندنی هەلی کار لە هەولێر ڕێکدەخرێت
31 ئاب
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا دوو مێرمنداڵ گیانیان لەدەست دا
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا میدیا وردەكاریی شەڕەتەقەكەی ئەمشەوی شێخان بڵاو دەكاتەوە
- کوردستان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
لەنزیک هۆڵێکی ئاهەنگگێڕان لە شێخان تەقە دەکرێت و کوژراو و بریندار هەیە