
دیمەنێک لە کۆبوونەوەی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی و محەممەد شیاع سوودانی، وێنە: KRG
ئاڤا نیوز
لە یەکەم وێستگەی سەردانەکەیدا بۆ هەولێر، سوودانی لەگەڵ سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی کۆبووەوە و ڕایگەیاند، دوای هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان، بەگرنگی دەزانێت ئارامی سیاسی لە هەرێمی کوردستان پارێزراو بێت و بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتیش یارمەتی لایەنە سیاسییەکان دەدات.
وێنە گەورەکە: ئەمڕۆ چوارشەممە محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە هەرێمی کوردستان و بۆ تاوتوێکردنی ژمارەیەک دۆسیەی جیاواز، لەگەڵ بەرپرسانی هەرێمی کوردستان و سەرۆک و کەسی یەکەمی حیزبەکان کۆدەبێتەوە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: نووسینگەی ڕاگەیاندنی سوودانی بڵاویکردەوە، لە کۆبوونەوەکەیدا لەگەڵ سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی، سوودانی پیرۆزبایی سەرکەوتنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانی لە سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان کردووە.
هەروەها دۆسیە هاوبەشەکانی نێوان حکومەتی فیدراڵ و حکومەتی هەرێمی کوردستان و لەپێش هەمووشیانەوە هەوڵەکانی تایبەت بە هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان تاوتوێ کراون.
جەختیش لەسەر گرنگی ڕێکخستنی ئەو پەیوەندییانە کراوەتەوە بەجۆرێک لە ئاست خواستی هاووڵاتیانی هەموو عێراقدا بن. بە گرنگیش زانراوە بڕیاری دادگای فیدڕاڵی پەیوەست بە مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان جێبەجێ بکرێت.
زانیاریی زیاتر: سوودانی ئاماژەی بە پێویستی پاراستنی ئارامی سیاسی لە هەرێمی کوردستان کردووە وەک بەشێکی گرنگی ئارامی لە بەغدا و هەموو عێراق.
جەختیشی کردووەتەوە لەسەر پێویستی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەت لە هەرێمی کوردستان، بۆ ئەو مەبەستەش ئامادەیی حکومەتی فیدراڵی نیشان داوە بۆ هەر هاوکارییەک کە لەم دۆسیەیەدا پێویست بکات. بەپێویستیش زانراوە ئەو ئاستەی هەماهەنگی کە ئێستا لە نێوان هەولێر و بەغدا هەیە بەردەوامی پێبدرێت.
لەلایەکی دیکەوە: پەیوەست بە سەرژمێری دانیشتووان، لە کۆبوونەوەکەدا بەپێویست زانراوە هەموو هەوڵەکان بخرێنەگەڕ بۆ سەرکەوتنی پرۆسەکە، بەتایبەت دوای ئەوەی لایەنە هونەرییەکان لەگەڵ دەستەی ئاماری هەرێمی کوردستان یەکلایی کراونەتەوە، چونکە سەرژمێری لە هەنگاوەکانی داهاتوودا پەیوەست بە گەشەپێدان و پلاندانان لە هەموو بوارەکاندا هاوکار دەبێت بۆ زیاتر بەرەوپێشبردنی وڵات.
گۆشەیەکی دیکە: لە کۆبوونەوەکەدا پێشهاتەکانی ناوچەکە و "پێداگری" ئیسرائیل لەسەر فراوانکردنی شەڕ و گرژییەکان تاوتوێکراون و جەخت کراوەتەوە لەسەر پێویستی هەماهەنگی بۆ دەربڕینی یەکهەڵوێستی لەسەر ئەو پرسانە، بەجۆرێک ئاسایش و سەروەری وڵات بپارێزێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ڕاپۆرت
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
شەڕی سیخوڕی نێوان ئێران و ئیسرائیل
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
هێرشی مووشەکی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل دەستیپێکرد
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
لە بەشێکی زۆری پارێزگاکانی ئێران ئینتەرنێت دەپچڕێت
- بزنس
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزارەتی دارایی داهاتی مانگی پێنج ڕەوانەی بەغدا دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئێران بۆ یەکەمجار مووشەکێکی نوێ و نهێنیی دژی ئیسرائیل بەکاردەهێنێت
11 کاتژمێر لەمەوپێش
مۆدێلی بەیرووت؛ ستراتیژییەتێکی نوێی سەربازیی ئیسرائیل بەرامبەر ئێران
17 حوزەیران
فۆردۆ؛ ئەو شوێنەی ئێران مووشەکی ئیسرائیل ناتوانێت زیانی پێبگەیێنێت
16 حوزەیران
نەتانیاهۆ ئاشکرای دەکات: مووشەکی ئێران بەر ژووری نووستنەکەم کەوتووە
16 حوزەیران
سەعات حەوت زیاتر لە یەک ملیۆن بینەر
16 حوزەیران
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرجەم حاجیانی هەرێمی کوردستان گەڕانەوە
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆك بارزانی سوپاسی هەڵوێستی سەركردایەتیی ئیمارات دەكات
- کوردستان
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
دوو درۆن لە ناحییەی شەمامک دەکەونە خوارەوە
- هەواڵ
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا بەدواداچوون بۆ هۆکاری نەهاتنەوە فۆڕمی زەوی ژمارەیەک فەرمانبەر دەکات
- هەواڵ
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
کێشەی ئاوی دانیشتووانی گردجووتیار چارەسەر دەکرێت
- کوردستان
- 17 کاتژمێر لەمەوپێش
گەشتیارانی دوورگەی کیش گەڕێنرانەوە