
پۆستەری دیداری سوهرەوەرد تا شارەزوور، وێنە: دامەزراوەی کەریمی عەلەکە
ئاڤا نیوز
دامەزراوەی کەریمی عەلەکە، دیدارێکی ڕێکخستووە بۆ دوو فەیلەسوفی کورد و چەندین توێژەری ناوخۆیی و هۆڵەندی و ئێرانی بەشدارییان لە دیدارەکە کردووە.
لێدوانی فەرمی: شاخەوان سدیق، بەڕێوەبەری دامەزراوەی کەریمی عەلەکە بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند، دیدارەکە لە 15 توێژینەوە پێکدێت، ئەمڕۆ شەممە حەوت توێژینەوە پێشکەش دەکرێن و ئەوانی دیکە لە کتێبێک بڵاودەکرێنەوە و بەسەر ئامادەبووان دابەش دەکرێن، توێژینەوەکان نوێن و تایبەت بە دیدارەکە نووسراون، ماوەی 10 مانگە سەرقاڵی دیدارەکەین.
زانیاریی زیاتر: دیدارەکە بەناوی "سوهرەوەرد تا شارەزوور؛ ژیان و کەسایەتی دوو فەیلەسووفی ناوداری کورد، سوهرەوەردی و محەممەدی شارەزووری" دەبێت، ئەوانەی لە دیدارەکە توێژینەوە پێشکەش دەکەن ئەم توێژەرانەن، جووتیار نەریمان، هاوژین مەلا ئەمین، هۆشەنگ شێخ محەممەد، د.ئیدریس لاهووتی، میشیل لیزنبێرگ (هۆڵەندا)، ئیسماعیل شەمس (ئێران) و حەیدەر لەشکری.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: سوهرەوەردی لە بنەڕەتدا ناوی تەواوی یەحیای کوڕی حەبەشی کوڕی ئەمیرەکە، نازناوی "شەهابەدین"ی هەڵگرتووە، لەنێوان ساڵانی 1150 بۆ 1155 لە شارۆچکەی سوهرەوەرد لەدایک بووە، خاوەنی فەلسەفەی ئیشراقە و خەڵکی شاری سوهرەوەردە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان، بەهۆی ناکۆکی تێڕوانین بۆ بابەتە فیقهیەکان، سەڵاحەددین ئەیوبی لەڕێگەی زاهیر شای کوڕیەوە دەیکوژێت.
لەلایەکی دیکەوە: محەممەد شارەزووری، ناوی تەواوی شەمسەددین محەممەد کوڕی مەحمود شارەزووری بووە، فەیلەسووف و مێژوونوسێکی کوردە و بە یەکەم کەس دادەنرێت کە توێژینەوەی لەبارەی حیکمەتەکانی سوهرەوەردی نووسیووە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 9 خولەک لەمەوپێش
پەرلەمانتارێک هەوڵی وەرگرتنەوەی متمانە لە سوودانی دەدات
- هەواڵ
- 10 خولەک لەمەوپێش
لە شێخان لە هۆڵێکی ئاهەنگگێڕان تەقە دەکرێت و کوژراو و بریندار هەیە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 50 خولەک لەمەوپێش
فەرەنسا فەرمانی دەستگیرکردن بۆ بەشار ئەسەد دەردەکات
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
هەولێر و بەغدا ڕێککەوتنێکی دیکەیان واژۆ کرد
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
1 ئەیلوول
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
ئەو تیمەی کنە و پشکنینیان لە ئەشکەوتی شانەدەر دەکرد گەڕانەوە کوردستان
31 ئاب
لە ئاگرکەوتنەوەی ئیلام دارێکی تەمەن هەزار ساڵ سووتاوە
31 ئاب
فستیڤاڵێک بۆ ڕەخساندنی هەلی کار لە هەولێر ڕێکدەخرێت
31 ئاب