نوێنەری هەرێمی کوردستان لە لیژنەی ماددەی 140: نیگەرانییەکانمان نەڕەویونەتەوە
- کوردستان
- 16 تشرینی دووەم
دژوار فایەق، نوێنەری حكومەتی هەرێمی كوردستان لە لیژنەی ماددەی 140
ئاڤا نیوز
لە پرۆسەی سەرژمێری، دەبێت خەڵكی ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم كە ئێستا نیشتەجێی هەرێمی كوردستانن، بگەڕێنەوە شوێنەكانی خۆیان بۆ خۆتۆماركردن، بەڵام سەدان هەزار ئاوارەی عەرەب ئاسانكارییان بۆ كراوە و لە هەرێمی كوردستان ناویان تۆمار دەكرێت.
لێدوانی فەرمی: دژوار فایەق، نوێنەری حكومەتی هەرێمی كوردستان لە لیژنەی ماددەی 140 میوانی بەرنامەی نان و چای ئاڤا بوو و ڕاگەیاند: مەترسییەكانی ئێمە سەبارەت بە پرۆسەی سەرژمێری نەڕەویونەتەوە، چونكە زیاتر لە %51ی خاكی كوردستان، ئێستا لە دەرەوەی هەرێمی كوردستانە كە پێیان دەگوترێت ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم، پرۆسەی سەرژمێری لەو ناوچانە ئاڵۆز دەبێت.
لەلایەكی دیكەوە: دژوار فایەق سەبارەت بە گەڕانەوەی هاونیشتمانییانی ناوچەکانی دەرەوە ئیدارەی هەرێم لە ڕۆژانی سەرژمێری ڕایگەیاند: مەترسییەكانی ئێمە ئەوەیە ئایا خەڵكی ناوچەكانی ماددەی 140 دەتوانن بەو پەلەپەلییە بۆ پرۆسەی سەرژمێری بگەڕێنەوە ناوچەكانی خۆیان، خەڵكێك هەیە هیچ خزم و كەسێكی لەو ناوچانە نەماوە، كەچی دەبێ دوو ڕۆژ لەو ناوچانە بمێنێتەوە.
زانیاریی زیاتر: "پرسیارەكە ئەوەیە ئاخۆ خەڵكی شنگال دەتوانن بگەڕێنەوە ناوچەكانی خۆیان، بێگومان نەخێر چونكە دۆخی ئەمنیی ناوچەكە جێگیر نییە". دژوار فایەق وادەڵێت.
گۆشەیەكی دیكە: نوێنەری حكومەتی هەرێمی كوردستان لە لیژنەی ماددەی 140 باس لە گلەییەكانی حكومەت لەمەڕ پرۆسەی سەرژمێری دەكات و دەڵێت: گلەیی ئێمە ئەوەیە كە بۆ خەڵكی ناوچە كوردستانییەكان ڕێگەی ئاسانتر هەبوو پەیڕەو بكرێت، بۆچی زیاتر لە 700 هەزار ئاوارەی پارێزگاكانی عێراق كە ئێستا لە هەرێمی كوردستانن، هەر لە هەرێمی كوردستان سەرژمێری دەكرێن، بۆچی خەڵكی ناوچە كوردستانییەكان بەمشێوەیە تۆمار ناكرێن و دەبێت بچنەوە ناوچەكانی خۆیان.
ئەمەش بزانە: بەگوتەی دژوار فایەق، کێشەی سیاسی و توانای دارایی هۆکارێکی دیکەیە کە کوردانی ناوچەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم ناتوانن بگەڕێنەوە زێدی خۆیان و لە سەرژمێریی گشتیی تۆماربکرێن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا دوو مێرمنداڵ گیانیان لەدەست دا
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا میدیا وردەكاریی شەڕەتەقەكەی ئەمشەوی شێخان بڵاو دەكاتەوە
- تەندروستی
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەو خۆراکانە بناسە کە ئەگەری سستبوونی دڵ و جەڵتەی مێشک کەم دەکەنەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
1 ئەیلوول
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
ئەو تیمەی کنە و پشکنینیان لە ئەشکەوتی شانەدەر دەکرد گەڕانەوە کوردستان
31 ئاب
لە ئاگرکەوتنەوەی ئیلام دارێکی تەمەن هەزار ساڵ سووتاوە
31 ئاب
فستیڤاڵێک بۆ ڕەخساندنی هەلی کار لە هەولێر ڕێکدەخرێت
31 ئاب
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا دوو مێرمنداڵ گیانیان لەدەست دا
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا میدیا وردەكاریی شەڕەتەقەكەی ئەمشەوی شێخان بڵاو دەكاتەوە
- کوردستان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
لەنزیک هۆڵێکی ئاهەنگگێڕان لە شێخان تەقە دەکرێت و کوژراو و بریندار هەیە