هێمن میرانی: لەبارەی قەدەغەی هاتووچۆ دەسەڵات دراوە بە پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆكان
- کوردستان
- 17 تشرینی دووەم
ئاڤا نیوز
هێمن میرانی ڕایدەگەیەنێت لەڕۆژانی پرۆسەی سەرژمێری دەسەڵات دراوەتە پارێزگار و سەرپەرشتیاری ئیدارە سەربەخۆكان بەپێی پێویست قەدەغەی هاتووچۆی سنووردار ڕابگەیێنن، دووپاتیشی دەكاتەوە، سەرژمێری بۆ ئاییندەی هەرێمی كوردستان و ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم گرنگە، بۆیە پێویستە هاووڵاتییان بەمانەوەیان لە ماڵەكانیان، پرۆسەكە سەربخەن.
وێنە گەورەكە: دوای كۆتاییهاتنی كۆبوونەوەی لیژنەی باڵای ئەمنی بەسەرپەرشتی وەزیری ناوخۆی حكومەتی هەرێمی كوردستان و بە بەشداری بەرپرسانی كارگێڕی و ئەمنی پەیوەندیدار، هێمن میرانی، بەڕێوەبەری گشتیی دیوانی وەزارەتی ناوخۆی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە بارەی بەڕێوەچوونی پرۆسەی سەرژمێری دانیشتووان، کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانی ئەنجامدا و پلانی ئەمنی بۆ بەڕێوەچوونی پرۆسەكە ڕاگەیاند.
لێدوانی فەرمی: هێمن میرانی، ڕایگەیاند، دانیشتووانی ناوچە کوردستانییەکان پێویستە لە ڕۆژانەی 17 و 18 و 19 بۆ پڕکردنەوەی فۆرمی سەرژمێری لە ماڵەکانیان بن، چونکە سەرژمێری پرۆسەیەکی نیشتمانی گرنگە و پەیوەندی بە ئاییندەی هەرێمی کوردستانەوە هەیە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: دوای چەندین کۆبوونەوەی شاندی حکوومەتی هەرێمی كوردستان لەگەڵ سەرۆکوەزیران و وەزیری پلاندانانی عێراق، توانرا داخوازییەکانی کورد لە پرۆسەکە لەبەرچاو بگیرێت و، سەرژمێری ساڵی 1957 بکرێتە بنەما بۆ بەڕێوەچوونی پرۆسەکە لە ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی سنووری هەرێم.
ئەمەش بزانە: بۆ ڕۆژانی سەرژمێری، دەسەڵات دراوەتە پارێزگار و سەرپەرشتیاری ئیدارە سەربەخۆکان بۆ ڕاگەیاندنی قەدەغەی هاتووچۆی سنووردار.
زانیاریی زیاتر: ڕۆژنامەنووسان قەدەغەی هاتووچۆ نایانگرێتەوە بەو مەرجەی لە دەزگایەکی ڕاگەیاندن کار بکەن و ناسنامەیان هەبێت، هەروەها جووڵەی بازرگانی بەردەوام دەبێت و فڕۆکەخانەکانیش گەشتەکانیان بەردەوام دەبن و نانەواخانەکان کراوە دەبن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
25 کۆچبەری کورد لە لیبیاوە دەگەڕێنرێنەوە هەرێمی کوردستان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
له ههولێر شهڕی نێوان گوڵفرۆشێك و شۆفێرێك برینداربوونی یهكێكیانی لێكهوتهوه
11 خولەک لەمەوپێش
هەفتەی داهاتوو لە عێراق و هەرێمی کوردستان مانگگیران ڕوودەدات
4 کاتژمێر لەمەوپێش
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
1 ئەیلوول
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
ئەو تیمەی کنە و پشکنینیان لە ئەشکەوتی شانەدەر دەکرد گەڕانەوە کوردستان
31 ئاب
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
25 کۆچبەری کورد لە لیبیاوە دەگەڕێنرێنەوە هەرێمی کوردستان
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
پارتی و یەکێتی هەنگاوەكانی پێكهێنانی كابینەی 10ـی حكومەت خێراتر دەکەن