
دیمەنی یەکێک شەقامەکانی هەرێمی کوردستان کە بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ساڵی 2019 قەدەغەی هاتووچۆ و کەرەنتینە ڕاگەیێنرا و هاتووچۆی هاووڵاتییان سنوورداربوو؛ وێنەکە ئەرشیڤە
ئاڤا نیوز
بڕیارە ڕۆژانی 20 و 21ـی ئەم مانگە بەهۆی بەڕێوەچوونی سەرژمێریی دانیشتووان قەدەغەی هاتووچۆی سەرتاسەری لە هەرێمی کوردستان و عێراق ڕابگەیێنرێت.
وێنە گەورەکە: بۆ ئەوەی پرۆسەی سەرژمێری بە ڕێكوپێكی و بێ گرفت بەڕێوەبچێت، لە دوای كاتژمێری 12ـی ئەمشەوەوە كە دەكاتە بەرەبەیانی ڕۆژی 20 مانگ، قەدەغەی هاتووچۆ لە سەرتاسەری هەرێمی كوردستان دەستپێدەكات و جوڵەی ئۆتۆمبێل و هاونیشتمانیان سنووردار دەبێت و تاوەكو کاتژمێر (12:00)ی شەوی 21 لەسەر 22ی11 بەردەوام دەبێت.
لێدوانی فەرەمی: ماجد سەیدساڵح، جێگری پارێزگاری دهۆک بە ئاڤای ڕاگەیاند، "لەو دوو ڕۆژە چەندین خاڵی پشكنین لە شار و شارۆچكەكان دادەنرێن، هەر کەسێک سەرپێچی بکات و پابەندی ڕیککارەکان نەبێت، بەپێی یاسا دەدرێتە دادگە.'
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەم بڕیارە ئێشكگری فەرمانگەكان و هێزە ئەمنییەكان و ڕۆژنامەنووسان و ئەو كەسانە ناگرێتەوە كە پرۆسەی سەرژمێرییەكە ئەنجام دەدەن.
زانیاریی زیاتر: هەلی تۆماركردن ناو و زانیاریی بۆ هەر خێزانێك تاوەكو كاتژمێر 12ی شەوی 21ی مانگە، دوای ئەوە فۆرمى تۆمارى خێزان دادهخرێت و هيچ خێزان و ناوێكی دیكە تۆمار ناكرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە سلێمانی بەهۆی ڕووداوێکی هاتووچۆ پێشمەرگەیەک گیانی لەدەست دا
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
لە غەززە لە 24 کاتژمێردا زیاتر لە 100 کەس کوژراون
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
سەرۆکانی چین و ڕووسیا دوای گفتوگۆی ئابووری و سیاسی باس لە تەمەن درێژی و نەمری مرۆڤ دەکەن
15 کاتژمێر لەمەوپێش
له ههولێر شهڕی نێوان گوڵفرۆشێك و شۆفێرێك برینداربوونی یهكێكیانی لێكهوتهوه
17 کاتژمێر لەمەوپێش
هەفتەی داهاتوو لە عێراق و هەرێمی کوردستان مانگگیران ڕوودەدات
21 کاتژمێر لەمەوپێش
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
1 ئەیلوول
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە سلێمانی بەهۆی ڕووداوێکی هاتووچۆ پێشمەرگەیەک گیانی لەدەست دا
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی لە هەولێر بەشداری لە ڕێوڕەسمی مەولوود كرد
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ڕووداوێکی سەختی هاووچۆ لە بەردەرەش سێ کەس گیانیان لەدەست دا
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
مەلەكردن لە كۆڕنیشی كاولۆكان لە سۆران قەدەغە دەكرێت
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
قاسم ئەعرەجی: لایەنی پشت هێرشە درۆنییەکانی سەر کوردستانمان دیاریی کردووە