لە ئەلقووش وەک یەکەم ناوچە لە کوردستان و عێراق سەرژمێری تەواو بوو
- کوردستان
- 20 تشرینی دووەم

بژمێرێک لەکاتی وەرگرتنی زانیاریی لە هاونیشتمانییان
ئاڤا نیوز
لە ئەلقووش لە سنووری ماددەی 140 وەک یەکەمین ناحیە لەسەر ئاستی عێراق و هەرێمی کوردستان، قۆناغی دووەمی سەرژمێری گشتیی دانیشتووان تەواو بوو.
وێنە گەورەکە: کاتژمێر 07:00ی بەیانی ئەمڕۆ قۆناغی دووەمی سەرژمێریی دانیشتووان لە سەرجەم ناوچەکانی هەرێمی کوردستان و عێراق دەستیپێکرد و تاوەکو کاتژمێر 12:00ی سبەی شەو بەردەوام دەبێت.
لێدوانی فەرمی: لارا یوسف، بەڕێوەبەری ناحیەی ئەلقووش بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: قۆناغی دووەمی پرۆسەی سەرژمێریمان لە سەنتەری ناحیەکە و تەواوی گوندەکانی سنوورەکە تەواو کرد، کە وردبینیکردن بوو لە تۆماری خێزانەکان و ژمارەی ئەندامانی هەر خێزانێک.
زانیاریی زیاتر: لەبارەی ئامادەکارییەکان بۆ قۆناغی دووەمی سەرژمێری بەڕێوەبەری ناحیەی ئەلقووش دەڵێت: کارمەندانی سەرژمێری خۆیان بۆ قۆناغی سێیەمی پرۆسەی سەرژمێری ئامادە دەکەن کە وردەکاری زیاتری تێدایە، هاوکات بەپێی ئامارەکان، ئەلقووش لە 11 هەزار خێزان پێکدێت.
ئەمەش بزانە: لە کوردستان و عێراق پرۆسەی سەرژمێریی دانیشتووان بەردەوامە و تاوەکو ئێستا لە هەرێمی کوردستان 92٪ی دانیشتووان و لە عێراقیش 82٪ تۆمارکراون.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا دوو مێرمنداڵ گیانیان لەدەست دا
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا میدیا وردەكاریی شەڕەتەقەكەی ئەمشەوی شێخان بڵاو دەكاتەوە
- تەندروستی
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەو خۆراکانە بناسە کە ئەگەری سستبوونی دڵ و جەڵتەی مێشک کەم دەکەنەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
1 ئەیلوول
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
ئەو تیمەی کنە و پشکنینیان لە ئەشکەوتی شانەدەر دەکرد گەڕانەوە کوردستان
31 ئاب
لە ئاگرکەوتنەوەی ئیلام دارێکی تەمەن هەزار ساڵ سووتاوە
31 ئاب
فستیڤاڵێک بۆ ڕەخساندنی هەلی کار لە هەولێر ڕێکدەخرێت
31 ئاب
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا دوو مێرمنداڵ گیانیان لەدەست دا
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا میدیا وردەكاریی شەڕەتەقەكەی ئەمشەوی شێخان بڵاو دەكاتەوە
- کوردستان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
لەنزیک هۆڵێکی ئاهەنگگێڕان لە شێخان تەقە دەکرێت و کوژراو و بریندار هەیە