
وێنەی ماڵی وەفای و بەرگی کتێبی' مانای ژیانم'، گرافیک: ئاڤا
ئاڤا نیوز
بە ئامانجی بەرەودان بە کولتووری خوێندنەوە و ئاشناکردنەوەی خەڵک و هاندانی گەنجان بە خوێندنەوە، ناوەندی ڕۆشنبیری و ئەدەبی ماڵی وەفایی دەستپێشخەرییەک ڕادەگەیێنێت.
چیرۆکی سەرەکی: ناوەندەکە ساڵانە چوار پێشبڕکێ ڕادەگەیێنێت و هەر وەرزێک کتێبێک ئامادە دەکات، بۆ ئەوەی خوێنەران لە هەرێمی کوردستان و دەرەوەی وڵات ڕانان و خوێندنەوەی خۆیان لەبارەی کتێبەکەوە پێشکەش بکەن، هاوکات براوەکان خەڵات دەکرێن.
لێدوانی فەرمی: ڕێبین فەتاح، بەڕێوەبەری ماڵی وەفایی بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: کاتێک خوێنەران ڕانان و خوێندنەوەکانیان لەسەر کتێبە دیاریکراوەکان دەکەن، لەلایەن لیژنەیەکی تایبەتمەندەوە باشترین سێ ڕانان دیاری دەکرێن، دواتر براوەی یەکەم بە 50 کتێب، براوەی دووەم بە 25 کتێب و سێیەم بە 15 کتێب لەلایەن ماڵی وەفایییەوە خەڵات دەکرێن.
زانیاریی زیاتر: بە گوتەی بەڕێوەبەری ماڵی وەفایی، ڕانان لەبارەی هەموو ئەو کتێبانە دەکرێت کە بۆ کورد گرنگن، بەتایبەت کتێبی نووسەرانی کورد لەبوارەکانی، شیعر و ڕۆمان، سیاسی، کۆمەڵایەتی، یادداشت و بیرەوەری.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: یەکەم کتێب کە بۆ خوێندنەوە و ڕانان لەم وەرزەدا ڕادەگەیەنرێت، کتێبی "مانای ژیانم" یان بیرەوەرییەکانی کوبرای عەزیمییە. کوبرای عەزیمی لە یەکەمین مامۆستایانی قوتابخانەی کچان بوو لە دەورانی کۆماری کوردستاندا و وەک نووسەریش چەندین وتاری لە ڕۆژنامەی "کوردستان"ی سەردەمی کۆماری کوردستان بڵاوکردووەتەوە. "مانای ژیانم" کە بیرەوەرییەکانی خاتوو کوبرا لەخۆدەگرێت، لەلایەن "سیمین ئیفتیخاری"ی کچییەوە ئامادەکراوە. لە دووتوێی زیاتر لە 250 لاپەڕە و لەلایەن ماڵی وەفاییەوە چاپ و بڵاوکراوەتەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 5 خولەک لەمەوپێش
پەرلەمانتارێک هەوڵی وەرگرتنەوەی متمانە لە سوودانی دەدات
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 46 خولەک لەمەوپێش
فەرەنسا فەرمانی دەستگیرکردن بۆ بەشار ئەسەد دەردەکات
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
هەولێر و بەغدا ڕێککەوتنێکی دیکەیان واژۆ کرد
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
1 ئەیلوول
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
ئەو تیمەی کنە و پشکنینیان لە ئەشکەوتی شانەدەر دەکرد گەڕانەوە کوردستان
31 ئاب
لە ئاگرکەوتنەوەی ئیلام دارێکی تەمەن هەزار ساڵ سووتاوە
31 ئاب
فستیڤاڵێک بۆ ڕەخساندنی هەلی کار لە هەولێر ڕێکدەخرێت
31 ئاب