
گرافیک؛ ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
كۆنفرانسی نێودەوڵەتی بۆ پەروەدە و فێركردن 'ICET2024' بە بەشداری هەریەك لە وەزیرانی پەروەردەی حكومەتی فیدڕاڵی و هەرێمی كوردستان بەڕێوەدەچێت، زیاتر لە چوار هەزار بەشداربووش لە 55 وڵاتی جیهانەوە خۆیان تۆماركردووە و بەشێوەی ئۆنلاین بەشداری كۆنفرانسەكە دەكەن.
وێنە گەورەكە: ڕۆژی دووشەممە 25/ 11/ 2024، لە شاری هەولێر بە بەشداری 250 بەرپرس و كەسایەتی و شارەزایانی پەروەردەیی لە ناوخۆ و دەرەوە، كۆنفرانسی نێودەوڵەتی بۆ پەروەردە و فێركردن 'ICET2024' بەڕێوەدەچێت.
لێدوانی فەرمی: رێبین فازڵ، ئەندامی لیژنەی ئامادەكاری كۆنفرانسەكە تایبەت بە ئاڤا میدیا ڕایگەیاند، لە مەڕاسیمی دەستپێكی كۆنفرانسی 'ICET2024' هەریەك لە دكتۆر فەلاح مەحموود، نوێنەری وەزیری پەروەردەی حكومەتی فیدڕاڵی، دكتۆر ئالان حەمە سەعید، وەزیری پەروەردەی هەرێمی كوردستان، شارلۆت دیكسن، جێگری كونسوڵی گشی بەڕیتانیا لە هەولێر وتار پێشكەش دەكەن.
زانیاریی زیاتر: 30 دامەزراوە و زانكۆی عێراق و كوردستان و نێودەوڵەتی پاڵپشتی كۆنفرانسەكە دەكەن، نزیكەی 60 قسەكەر لە پانێڵەكانی كۆنفرانسەكە بەشێوەی ڕاستەوخۆ و ئۆنلاین وتاریان دەبێت.
بۆچی گرنگە: ئامانج لە ئەنجامدانی کۆنفڕانسەكە، پێشخستنی پڕۆسەی پەروەردە و فێرکردنە لە قوتابخانەکانی هەرێمی كوردستان و عێراق، هەروەها بەرزكردنەوەی ئاستی لێهاتوویی مامۆستایان و لێك نزیككردنەوەی پسۆڕانی پەروەردەیی ناوخۆیی و نێودەوڵەتی مەبەستێكی دیكەی سازكردنی كۆنفرانسەكەیە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 3 خولەک لەمەوپێش
ڕووسیا سیستەمی GPSـی یەکێتی ئەوروپا پەک دەخات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
له ههولێر شهڕی نێوان گوڵفرۆشێك و شۆفێرێك برینداربوونی یهكێكیانی لێكهوتهوه
17 خولەک لەمەوپێش
هەفتەی داهاتوو لە عێراق و هەرێمی کوردستان مانگگیران ڕوودەدات
4 کاتژمێر لەمەوپێش
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
1 ئەیلوول
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
ئەو تیمەی کنە و پشکنینیان لە ئەشکەوتی شانەدەر دەکرد گەڕانەوە کوردستان
31 ئاب
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
25 کۆچبەری کورد لە لیبیاوە دەگەڕێنرێنەوە هەرێمی کوردستان
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
پارتی و یەکێتی هەنگاوەكانی پێكهێنانی كابینەی 10ـی حكومەت خێراتر دەکەن