مەسرور بارزانی نۆ باڵەخانەی نوێی باخچە و قوتابخانەی حکومی لە هەولێر دەکاتەوە
- کوردستان
- 26 تشرینی دووەم
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی، لە ڕێوڕەسمی کردنەوەی ژمارەیەک باڵەخانەی قوتابخانە و باخچەی ساوایان
ئاڤا نیوز
نۆ باڵەخانەی نوێ بۆ باخچە و قوتابخانەی حکوومی لە سنووری بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی هەولێر کرانەوە
ڕاگەیێنراوی فەرمی: ئەمڕۆ سێشەممە 26-11-2024، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، نۆ باڵەخانەی نوێی باخچە و قوتابخانەی حکوومی لە سنووری بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی هەولێر کردەوە کە یەکێکیان ئامادەیی ئەحمەد ڕێکانی بوو کە ئەمڕۆ سەرۆکی حکومەت سەردانی کرد.
سەرۆکی حکومەت دوای کردنەوەی ئامادەیی ئەحمەد ڕێکانی و بەسەرکردنەوەی بەشەکانی، لە گوتەیەکدا ئاماژەی بەوەکرد لە چوارچێوەی بەرنامەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بۆ پەرەپێدانی کەرتی پەروەردە و خوێندن و دروستکردنی قوتابخانەی نوێ و نۆژەنکردنەوەی چەندین قوتابخانەی تر، ئەم قوتابخانەیە دەکەینەوە وەک نموونەیەک بۆ کردنەوەی باڵەخانەی چەندین باخچە و قوتابخانەی نوێ کە لە سەر ئەرکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و هەندێکیشیان لەلایەن کەرتی تایبەتەوە دروستکراون.
لەلایەکی ترەوە: سەرۆکی حکومەت سوپاسی مامۆستایانی کوردستانی کرد کە لە کاتە ناخۆش و سەختەکاندا، نەیانهێشت پرۆسەی خوێندن بوەستێت و ئەرکی خۆیان بە دڵسۆزییەوە جێبەجێ کردووە و نەیانهێشتووە قوتابیان لە خوێندن بێبەش بن.
ژمارەکان وادەڵێن: چوار هەزار و پێنجسەد قوتابی لە ژینگەی نوێی ئەو باڵەخانە نوێیانەى ئەمڕۆ کرانەوە سوودمەند دەبن کە بەم شێوەیەی خوارەوەن:
یەکەم : 3 باڵەخانەی نوێی قوتابخانەی 18 پۆلی لەسەر بودجەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە قەزای بنەسڵاوە- گەڕەکی ڕۆشنبیری- گەڕەکی زاگرۆس.
دووەم: 3 باڵەخانەی نوێی قوتابخانەی 18 پۆلی لە شاری پێشەنگ (هەولێر) و قوتابخانەیەکی 12 پۆلی لە شاری ئازادی نوێ (هەولێر) و باخچەیەکی منداڵان لە شاری ئەتلەنتیک (هەولێر) لە پرۆژەکانی وەبەرهێنان .
سێیەم : 2 باڵەخانەی نوێی قوتابخانەی 18 پۆلی لە قەزای بەحرکە و هیوا ستی ( هەولێر).
چوارەم: 1 باڵەخانەی نوێی 9 پۆلی لە گوندی دوزتەپە لە ناحیەی شەمامک.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: سەرۆکی حکومەت دووپاتیشی کردەوە کە “دوای ئەنجامدانی هەڵبژاردنێکی سەرکەوتوو لە هەرێمی کوردستان ، ئومێدەوارین بتوانین لە زووترین کاتدا، حکومەتێکی نوێی بەهێز و خزمەتگوزار پێکبهێنین تاکوو درێژە بە خزمەتگوزارییەکان و بەرنامەکانمان لە کەرتی پەروەردە بدەین”.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا دوو مێرمنداڵ گیانیان لەدەست دا
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا میدیا وردەكاریی شەڕەتەقەكەی ئەمشەوی شێخان بڵاو دەكاتەوە
- تەندروستی
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەو خۆراکانە بناسە کە ئەگەری سستبوونی دڵ و جەڵتەی مێشک کەم دەکەنەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
1 ئەیلوول
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
ئەو تیمەی کنە و پشکنینیان لە ئەشکەوتی شانەدەر دەکرد گەڕانەوە کوردستان
31 ئاب
لە ئاگرکەوتنەوەی ئیلام دارێکی تەمەن هەزار ساڵ سووتاوە
31 ئاب
فستیڤاڵێک بۆ ڕەخساندنی هەلی کار لە هەولێر ڕێکدەخرێت
31 ئاب
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا دوو مێرمنداڵ گیانیان لەدەست دا
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا میدیا وردەكاریی شەڕەتەقەكەی ئەمشەوی شێخان بڵاو دەكاتەوە
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
لەنزیک هۆڵێکی ئاهەنگگێڕان لە شێخان تەقە دەکرێت و کوژراو و بریندار هەیە